به گوێره‌ی مێژوو پاڵه‌وانی ئه‌م وه‌رزه لالیگا بناسه
له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ی 10 گه‌ڕی كۆتایی لالیگا چوارچێوه‌ی ململانێی خوله‌كه به‌هێزتر ده‌بێت، هانده‌رانی یانه‌كانیش به جۆش و خرۆش و په‌رۆشییه‌وه چاوه‌ڕوانی كۆتاییه‌كه‌ی ده‌كه‌ن.
ریال مه‌درید له ئێستادا به 65 خاڵ سه‌رلیستی لالیگای گرتووه، بارسێلۆناش به 63 خاڵ له پله‌ی دووه‌م ده‌بینرێت.
به گوێره‌ی ئاماره‌كانی 21 وه‌رزی پێشووی لالیگا، ته‌نیا 4 جار روویداوه كه یانه‌یه‌ك لوتكه‌ی لالیگای پێش 10 گه‌ڕی كۆتایی گرتبێت و ناسناوه‌كه‌ی له‌ده‌ستدا بێت.
له كۆی 21 وه‌رزی رابردوو، 3 جار ریال مه‌درید پێش 10 گه‌ڕی كۆتایی لوتكه‌ی گرتووه، به‌ڵام دواتر شكستی هێناوه و ناسناوه‌كه‌ی له‌ده‌ستداوه.
ریال مه‌درید
ـ له وه‌رزی 2003 ـ 2004 پێش 10 گه‌ڕی كۆتایی ناسناوه‌كه‌ی بۆ ڤالێنسیا له‌ده‌ستدا
ـ له وه‌رزی 2009 ـ 2010 ناسناوه‌كه‌ی بۆ به‌رژه‌وه‌ندی بارسێلۆنا له‌ده‌ستدا
ـ له وه‌رزی 2013 ـ 2014 ناسناوه‌كه‌ی بۆ ئاتڵێتیكۆ مه‌درید له‌ده‌ستدا
بارسێلۆنا
ته‌نیا یه‌كجاریش روویداوه كه بارسێلۆنا تا 10 گه‌ڕی پێشكۆتایی له لوتكه بێت و دواتر ناسناوه‌كه‌ی له‌ده‌ستدا بێت، ئه‌ویش له وه‌رزی 2006 ـ 2007 كاتێك پێشه‌نگی چۆل كرد و ناسناوه‌كه‌ی پێشكه‌شی ریال مه‌دریدی ركابه‌ری كرد.