ئه‌م پێنج خواردنه ته‌مه‌نت ده‌كه‌نه هه‌ميشه به‌هار
خواردن و خواردنه‌وه‌ت بكه‌ره دكتۆر و سه‌رچاوه‌ى ته‌ندرووستى خۆت.
K24 – هه‌ولێر:
خواردن و خواردنه‌وه‌ت بكه‌ره دكتۆر و سه‌رچاوه‌ى ته‌ندرووستى خۆت.
بۆ ئه‌وه‌ى ته‌ندرووستييه‌كى باشت هه‌بێت و ته‌مه‌نت درێژ و گه‌نجێتيت به‌رده‌وام بێت ئه‌م خواردنانه فه‌رامۆش مه‌كه:
- بيبه‌رى تيژ:
بيبه‌رى تيژ 10 ساڵ ته‌مه‌نت درێژ و گه‌ده‌ت پاك راده‌گرێت و دوورت ده‌خاته‌وه له نه‌خۆشييه‌كانى دڵ و پارێزگارى له سوڕى خوێن ده‌كات و جه‌سته له په‌كتريا داده‌ماڵێت و له هه‌وكردن ده‌تپارێزت.
- توو:
ئه‌م ميوه‌يه به چاره‌سه‌رێكى سه‌سوڕهێنه‌ر داده‌نرێت و له قه‌ڵه‌وى و نه‌خۆشييه‌كانى دڵ ده‌تپارێزێت. هه‌موو مادده‌يه‌كى ژه‌هراوى و دژه ئۆكسان له‌ناو ده‌بات و دڵ پاكده‌كاته‌وه و رێگه له به‌رزبوونه‌وه‌ى فشارى خوێن ده‌گرێت.
- نيسك:
رێگرى له تووشبوون به جه‌ڵته‌ى مێشك ده‌كات و ئه‌گه‌ر رۆژنامه بيخۆيت، به رێژه‌ى له سه‌دا حه‌وت مه‌ترسيى جه‌ڵته ناهێڵێت. شاره‌زايان ده‌ڵێن، هه‌فتانه پێنج كوپ نيسك بخۆى، جه‌سته‌ت له قه‌ڵه‌وى و شه‌كره ده‌پارێزيت.
- ماسى:
به گشتى بۆ ته‌ندرووستى باشه. ماسى سه‌له‌مون بۆ دڵ سوودى هه‌يه و رێگره له پيرى پێشوه‌خته.
- نانى جۆ:
شاره‌زايان ده‌ڵێن دووربكه‌ونه‌وه له نانى سپى و به پێچه‌وانه‌وه بايه‌خ به نانى ئه‌سمه‌ر بده‌ن، كه پڕه له پرۆتين و ڤيتامين و دژه ئۆكسانه‌كان. هه‌روه‌ها پارێزگارى له جه‌سته ده‌كات و دوورت ده‌خاته‌وه له كێشه‌كانى دڵ و تووشبوون به نه‌خۆشى شه‌كره.