به ڤیدیۆ... له گێمی سێیه‌می ئه‌مجاره كۆمه‌ڵێك ئامار ده‌خرێته‌ڕوو، شرۆڤه‌ی رووداوه‌كانیش ده‌كرێـت
له گێمی سێیه‌می ئه‌مجاره كه تایبه‌ته به كۆكراوه‌ی خولی نایابی كوردستان، چه‌ندان ئامار و بابه‌تی تایبه‌ت به قۆناخی چوارگۆشه‌ی زێرین ده‌خرێته ڕوو، هه‌ڵبه‌ت لێكدانه‌وه و شرۆڤه بۆ دوو یارییه‌كه‌ی نێوان (شێروانه ـ پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر) ده‌كه‌ین كه به یه‌كسانبوون به 2 گۆڵ بۆ هه‌ر لایه‌كیان ته‌واو بوو، له‌گه‌ڵ ئاوڕدانه‌وه‌ی له یارییه‌كه‌ی نێوان (كه‌ركووك ـ نه‌ورۆز) كه به گۆڵێكی بێوه‌ڵام به شكستی یانه سلێمانییه‌كه كۆتایی هات.
له‌م ڤیدیۆیه‌ی خواره‌وه بینه‌ری ته‌واوی به‌رنامه‌ی گێمی سێیه‌م بن كه هه‌موو شه‌وانێكی هه‌ینی له كاتژمێر 21:30ـی شه‌و له په‌خشێكی راسته‌وخۆ پێشكه‌ش ده‌كرێت.