كچانی كورد كۆنترۆڵی هه‌ڵبژارده‌ی خانمانی عێراقیان كردووه
هه‌ڵبژارده‌ی تۆپی پێی خانمان عێراق بۆ به‌شداریكردن له پاڵاوتنه‌كانی ئاسیا گه‌یشتنه تاجیكستان
هه‌ڵبژارده‌ی تۆپی پێی خانمانی عێراق به مه‌به‌ستی به‌شداریكردن له پاڵاوتنه‌كانی ئاسیا گه‌یشتنه وڵاتی تاجیكستان، یه‌كه‌مجاریشه له ریزه‌كانی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق ژماره‌یه‌كی زۆری كچانی كورد ببینرێن.
هه‌ڵبژارده‌ی خانمانی عێراق دوای ئه‌وه‌ی كه‌مپێكی مه‌شق و راهێنانیان بۆ ماوه‌ی 10 رۆژ له ئه‌نتالیای توركیا ئه‌نجامدا، هه‌ڵبژارده‌ی عێراق له ماوه‌ی مانه‌وه‌ی له توركیا یارییه‌كی دۆستانه‌ی له دژی هه‌ڵبژارده‌ی خانمانی (ئه‌نتالیا ده‌میر سپۆر) ئه‌نجامدا كه له خولی پله‌ی سێی توركیا یاری ده‌كه‌ن، له یارییه‌كه‌دا خانمانی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق به 7 گۆڵی بێوه‌ڵام یارییه‌كه‌یان برده‌وه، له یارییه‌كه‌دا، (سیپه‌ل شوكر) خانمه یاریزانی كوردی شاری دهۆك 4 گۆڵی به ته‌نیا تۆمار كرد.

ئێواره‌ی هه‌ینی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق كۆتایی به كه‌مپه‌كه‌ی توركیای هێنا و به به‌شداری 23 یاریزان گه‌یشته وڵاتی تاجیكستان، له ریزه‌كانی هه‌ڵبژارده‌ی خانمانی تۆپی پێی عێراق 13 یاریزانی كچی باشووری كوردستان ده‌بینرێن، 7 یاریزان هی سنووری پارێزگای دهۆكه كه پێكهاتوون له (سیپه‌ل شوكر، ئه‌لیدا عه‌زیز، زینا جه‌میل، سه‌جا كامل، روندك عه‌لی، فه‌مان محه‌مه‌د، خه‌ڵات عومه‌ر).
له ستافی راهێنه‌رانی هه‌ڵبژارده‌ی خانمانی عێراق، كوردێكی شاری سلێمانی ده‌بینرێت كه ناوی سه‌لام عومه‌ره و یاریده‌ده‌ری راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی عێراقه.

له قۆناخی پاڵاوتنه‌كانی ئاسیا، هاوشانی (تاجیكستان، ئوردن، به‌حرێن، ئیمارات و فلیپین) یاری ده‌كات، یه‌كه‌مین یاریشی له 4ـی ئه‌م مانگه له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی تاجیكستان ده‌بێت، دوای ئه‌نجامدانی یارییه‌كان، یه‌كه‌م و دووه‌می هه‌ر كۆمه‌ڵه‌یه‌ك راسته‌وخۆ بۆ پاڵه‌وانییه‌تیی جامی نه‌ته‌وه‌كانی ئاسیا سه‌رده‌كه‌وێت.
