كریستیانۆ یاریزانێكی یانه‌كه‌ی له ده‌ركردن و فرۆشتن رزگار ده‌كات
رۆناڵدۆ دژی پێرێز ده‌وه‌ستێته‌وه و رێگری له كڕینی ئه‌م یاریزانه ده‌كات
به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی ئیسپانیا، كریستیانۆ به سه‌رۆكی ریال مه‌دریدی راگه‌یاندووه كه بیرۆكه‌ی كڕینی دۆنارۆمای گۆڵپارێزی میلان له‌بیر بكات.
ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه، 2 نیسانی 2017، پێگه‌ی Don Balonـی ئیسپانیا ئاشكرای كردووه كه فلۆرێنتینیۆ پێرێزی سه‌رۆكی ریال مه‌درید ده‌یه‌وێت له هاوینی داهاتوو ناڤاسی گۆڵپارێز بفرۆشێت و جانلویجی دۆنارۆمای گۆڵپارێزی میلان بخانه شوێنه‌كه‌ی.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، كریستیانۆ له گواستنه‌وه‌ی دۆنارۆمای ته‌مه‌ن 18 ساڵ دژی پێرێزی سه‌رۆكی شایانه وه‌ستاوه‌ته‌وه و هاتنی ئه‌م یاریزانه‌ی بۆ ریال مه‌درید به هێڵی سوور وه‌سف كردووه.
هه‌مان سه‌رچاوه، هۆكاری ئه‌م ناڕه‌زاییه‌ی كریستیانۆی بۆ به‌ڕێوه‌به‌ری كاره‌كانی (دۆنارۆما) گه‌ڕاندۆته‌وه كه (مینۆ رایۆلا)ـیه، له هه‌مان كاتیش‌دا به‌ڕێوه‌به‌ری كاره‌كانی زڵ‌اتان ئیبراهیمۆڤیچ ـیشه، چونكه ئه‌م پیاوه له‌گه‌ڵ (خۆرخی مێندێز)ـی به‌ڕێوه‌به‌ری كاره‌كانی كریستیانۆ دوژمنی سه‌رسه‌ختی یه‌كترن.
دۆنارۆما له لایه‌ن چه‌ندان یانه‌ی ئه‌ورووپا داواكراوه، مۆرینهۆ راهێنه‌ری مانچێسته‌ر یونایتد له ئه‌گه‌ری رۆیشتنی دی خیا، ئه‌و گۆڵپارێزه‌ی میلانی كردۆته ئامانج.
