كریستیانۆ داوایه‌ك له شاجوانی به‌رازیل ده‌كات
شاجوانه‌كه به‌م داواكارییه‌ی كریستیانۆ تووشی شۆك بووه
ئیریك كانێلای شاجوانی به‌رازیل نهێنییه‌كی دركاند و رایگه‌یاند، كه كریستیانۆ له ڕێگه‌ی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه داوای هاوڕێیه‌تی لێكردووه.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، 2 نیسانی 2017، له راپۆرته هه‌واڵێكدا ئاماژه بۆ ئه‌وه كراوه كه كریستیانۆ داوای له ئیریك كانێلای شاجوانی به‌رازیل كردووه په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ببه‌ستێت.
له راپۆرته‌كه‌دا، ئه‌و خانمه به‌رازیلییه ده‌ڵێت: كریستیانۆ له رێگه‌ی (واتس ئه‌پ)ـه‌وه قسه‌ی له‌گه‌ڵ كردم گفتووگۆیه‌كی دوور‌و درێژمان كرد، داوای لێكردم كه دیدارێك رێكبخه‌ین.
كانێلا هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كردووه كه تووشی شۆك بووه كاتێك كریستیانۆ ئه‌م داوایه‌ی لێكردووه، له‌مباره‌یه‌وه ئه‌م خانمه ده‌ڵێت: هه‌رگیز پێموا نه‌بوو، كریستیانۆ عاشقی جه‌سته‌یه‌كی وه‌ك من بێت.
كانێلای ته‌مه‌ن 20 ساڵ، شاجوانی وروژێنه‌ره‌كانی به‌رازیله، به‌وه ناسراوه كه عاشقی دۆناڵد تره‌مپی سه‌رۆكی نوێی ئه‌مریكایه و تاتۆی تره‌مپی له‌سه‌ر جه‌سته‌ی نه‌خشاندووه.
كریستیانۆی ته‌مه‌ن 32 ساڵ، له دوای جیابوونه‌وه له ئیرینا شایكی رووسی، ناوی به‌چه‌ندان كچی دیكه به‌ستراوه‌ته‌وه، دوایین كه‌س كه هاوڕیی سۆزداری له‌گه‌ڵ هه‌یه (جۆرجینا رۆدریگێز)ـه كه خانمه نماییشكارێكی ئیسپانییه.


