ئه‌مشه‌و یوڤێنتۆس و ناپۆلی ئاگر له سێریا ئه‌ی به‌رده‌ده‌ن
هیگواین به‌هۆی رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی یانه‌كه‌ی پێشووی ژیانی له‌مه‌ترسیدایه
ئه‌مشه‌و به‌هۆی گه‌ڕانه‌وه‌ی هیگواین بۆ ماڵه كۆنه‌كه‌ی، زۆرینه‌ی میدیاكانی جیهان، چاویان له‌سه‌ر یارییه ئاگرینه‌كه‌ی نێوان ناپۆلی و یوڤێنتۆسه، میدیایه‌كی ئیتاڵیاش به مانشێتێكی گه‌وره ده‌نووسێت: هیگواین له‌ژێر هه‌ڕه‌شه‌دایه.
بڕیاره له گه‌ڕی (30)ـه‌می سێریا ئه‌ی ئیتاڵیا، ئه‌مشه‌و له كاتژمێر 21:45 خوله‌ك، یانه‌ی ناپۆلی له یاریگه‌ی سان پاوڵۆ میوانداریی یانه‌ی یوڤێنتۆس بكات، دوایینجار كه ئه‌م دوو یانه‌یه له‌سه‌ر ئه‌م یاریگه‌یه به‌یه‌كگه‌یشتوون له 2015 بوو كه ئه‌وكات ناپۆلی به ئه‌نجامی (2 ـ 1) یارییه‌كه‌ی برده‌وه.
گۆنزالۆ هیگواین، هێرشبه‌ری ئارجێنیتنا له دوای ڕۆیشتنی یه‌كه‌مجاره به درێسی یانه‌یه‌كی جیاواز ده‌گه‌ڕێته‌وه ناپۆلی، له‌مباره‌یه‌وه، رۆژنامه‌ی توتۆ سپۆرتی نزیك له یوڤێنتۆس نووسیویه‌تی: "له‌ژێر هه‌ڕه‌شه"ـدایه.
رۆژنامه‌كه مه‌به‌ستی نووسینی ئه‌م مانشێته ئه‌وه‌یه كه هیگواین دژی ناپۆلی پێشووی ده‌وه‌ستێته‌وه و پێشبینی ئه‌وه‌ی كردووه كه هانده‌ران به توندی به‌ره‌نگاری ببنه‌وه، چونكه له دوای رۆیشتنی ئه‌م یاریزانه بۆ یوڤی، له لایه‌ن هانده‌رانی ناپۆلی هیگواین به (ناپاك) وه‌سف كراوه.
ناپۆلی و یوڤێنتۆس له ماوه‌ی 5 رۆژ، دووجار له خول و جامی ئیتاڵیا به‌یه‌ك ده‌گه‌ن، یوڤێنتۆس پێنج وه‌رزه له‌سه‌ریه‌ك ده‌بێته پاڵه‌وانی سێریا ئه‌ی، تا ئێستا 32 جار بۆته پاڵه‌وان.
یوڤێنتۆس به 73 خاڵ، لوتكه‌ی سێریای ئه‌ی گرتووه، یانه‌ی ناپۆلیش به 63 خاڵ له پله‌ی سێیه‌م دێت.
.jpg)