ئیبراهیم تاتلیسه‌س باس له ڤیدیۆی سێكسی ده‌كات
میدیای توركیا به خۆوه سه‌رقاڵ ده‌كات
K24 – هه‌ولێر
هونه‌رمه‌ندی ناسراوی توركیا ئیبراهیم تاتلیسه‌س، میدیای توركیا و سۆشیال میدیای ئه‌و وڵاته‌ی به‌خۆوه سه‌رقاڵ كردووه.
میدیاكانی توركیا بڵاویانكرده‌وه تاتلیسه‌س دوو تویتی به سه‌ر یه‌كه‌وه بڵاوكرده‌وه، تویتی یه‌كه‌م، ته‌نیا وشه‌ی "سێكس" بوو و تویتی دووه‌میش ده‌سته‌واژه‌ی "ڤیدیۆی سێكسی" بوو كه له رۆژی 27 ئاداری رابردوو له ئه‌ژماری تاتلیسه‌س له تویته‌ر بڵاوكراوه‌ته‌وه.
به‌كارهێنه‌رانی سۆشیال میدیا به‌م كاره‌ی تاتلیسه‌س سه‌رسام بوون و كۆمنێتی زۆریان بۆ نووسی. به‌ڵام دواتر هه‌ردوو تویتی تاتلیسه‌س سڕاونه‌ته‌وه و هه‌ندێ كه‌س رایانگه‌یاند له‌وانه‌یه هه‌ژماره‌كه‌ی له تویته‌ر هاك كرابێت.


