K24 - هه‌ولێر:
ئه‌م وێنه و ڤیدیۆیانه‌ی لێره‌دا ده‌یانبینی، به‌شێكی بچووكن له‌و رووداوانه‌ی رۆژانه رووده‌ده‌ن و به‌بێ هیچ زیانێكی گیانی كۆتاییان دێت.
لێره‌وه بۆ ئه‌و كه‌سانه ده‌رده‌كه‌وێت، كه به‌خت یاوه‌رییانه و سه‌رله‌نوێ ده‌رفه‌تێكی دیكه وه‌رده‌گرن.
هێنده نه‌مابوو دۆخه‌كه پێچه‌وانه ببێته‌وه و راوچی ببێته نێچیر
كلیك له‌سه‌ر وێنه‌كان بكه و زانیارییه‌كانییان بخوێنه‌وه.
جگه له دوو تایه‌ی پێشه‌وه‌ی ئۆتۆمبێله‌كه، به‌ڵام كێشی بزوێنه‌ره‌كه‌ش یاریده‌ده‌ر بووه له راگرتنی هاوسه‌نگی ئۆتۆمبێله‌كه بۆ ئه‌وه‌ی نه‌كه‌وێته خواره‌وه.
داره‌كه به شێوه‌یه‌ك كه‌وتووه، ئه‌و شوێنه‌ی چه‌ماوه‌ته‌وه، كه‌وتووه‌ته راستی ئۆتۆمبێله‌كه، ئه‌گه‌رنا ئۆتۆمبێله‌كه له‌گه‌ڵ زه‌وی ده‌بووه یه‌ك.
ته‌وره‌كه له ئۆتۆمبێله‌كه‌ی پێشه‌وه كه‌وتووه‌ته خواره‌وه، به‌ڵام سه‌رنشینه‌كه چانسی هه‌بووه كه له جامه‌كه چه‌قیوه.. به‌مه‌ش ده‌رفه‌تێكی دیكه‌ی پێدرا بۆ ژیان.
رووداوێكی پێكدادانی ئۆتۆمبێل، به‌ڵام هێشتا شۆفێره‌كه به‌خت یاوه‌ریه‌تی و ده‌رفه‌تێكی دیكه‌ی بۆ ژیان وه‌رگرتووه، چاوه‌ڕێیه كه‌سێك ده‌ریبهێنێت.
ئه‌مه‌ش ده‌رفه‌تێكه به خاوه‌نی ئه‌و ئۆتۆمبێله دراوه، بۆ ئه‌وه‌ی به‌پێ هاتووچۆ ده‌كات.
ده‌رفه‌تی خۆی وه‌رگرتووه، بزماره‌كه له پێستی مردووی لاپاژنه‌ی چه‌قیوه.
ده‌رفه‌تێكی باشی پێدراوه، نه ئۆتۆمبێله‌كه زیانی زۆری به‌ركه‌وتووه، نه شۆفێره‌كه‌ی، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا رووداوێكی بچووك نه‌بووه.
ئۆتۆمبێله‌كه نه‌كه‌وتووه‌ته ناو داڵانه‌كه و له‌و ته‌نیشته‌وه ماوه‌ته‌وه.