به وێنه و ڤیدیۆ.. مۆوگلی كچ دۆزرایه‌وه
ته‌واوی ژیانی له‌گه‌ڵ مه‌یموون ژیاوه.. ناتوانێت له‌سه‌ر دوو پێ بڕوات و قسه بكات
K24 - هه‌ولێر:
له یه‌كێك له دارستانه دووره‌كانی ناوچه‌ی به‌هریشی باكووری هیندستان، كچێكی هه‌شت ساڵان، ده‌دۆزرێته‌وه، كه هاوشێوه‌ی مۆوگلی، هاوڕێی مه‌یموونه‌كانی دارستان بووه و له‌گه‌ڵ ئه‌وان ژیاوه.
ئه‌و كچه هه‌شت ساڵانه، ناتوانێت قسه بكات، یاخود وه‌كو مرۆڤ له‌سه‌ر دوو پێ بڕوات، به‌ڵكو له‌سه‌ر هه‌ر دوو ده‌ست و هه‌ردوو قاچه‌كانی، هاوشێوه‌ی مه‌یموون رێده‌كات.
به گوێره‌ی به‌رپرسێكی پۆلیس، له كاتی ده‌رچوونێكی ئاساییی بۆ ئه‌و دارستانه سنوورییه، ئه‌م كچه‌یان له نزیك سنووره‌كانی نیپال دۆزیوه‌ته‌وه.
ئێستا كچه‌كه له نه‌خۆشخانه‌یه و له‌لایه‌ن پزیشكانه‌وه پشكنینی بۆ ده‌كرێت، پۆلیسیش له هه‌وڵی ئه‌وه‌دایه بزانێت. ماوه‌ی چه‌ند ساڵه له‌و دارستانه ده‌ژیت و ئه‌و كچه چۆن و له كوێوه هاتووه‌ته ئه‌و شوێنه.
ئێستا به‌و كچه ساڵانه ده‌گوترێت، مۆوگلی كچ، هاوشێوه‌ی ئه‌و كوڕه‌ی له رۆمانی "كوڕه‌كه‌ی دارستان"دا ناوی هاتووه، كه زۆربه‌ی ژیانی له‌گه‌ڵ ئاژه‌ڵان ژیاوه و خه‌سڵه‌ت و هه‌ڵسووكه‌وته‌كانیشی وه‌كو ئاژه‌ڵه‌كان بووه.
یه‌كێك له‌وانه‌ی له‌كاتی دۆزینه‌وه‌ی كچه‌كه له‌وێ بووه ده‌ڵێت: "ئه‌وه له‌گه‌ڵ سێ مه‌یموونی دیكه بوو، له ئێمه ده‌ترسا، كاتێك ده‌ستگیرمان كرد، ده‌ست و قاچه‌كانی خۆی بریندار كردبوو".
رۆژنامه‌ی ئیندیه‌ن تایمز، له زاری پزیشكانه‌وه بڵاویكردووه‌ته‌وه، ئێستا له‌ژێر چاودێری ته‌ندرووستیدایه و خۆراكی پێویستی پێدراوه و روو له باشییه.
سه‌رچاوه: ده‌یلی مه‌یڵ
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)