لەسەر چیای باڵامبۆ دەفڕن

یەکەمجارە بەمشێوەیە لە کوردستان بەڕێوە دەچێت

K24 - ھەڵەبجە

لە هەڵەبجە یەکەمین فێستیڤاڵی پەڕەگلایدەر لە بەرزی 1200 مەترەوە بە بەشداریی 40 فڕۆکەوان لە سەرجەم یانە  ئاسمانییەکانی کوردستان، بە سەرپەرشتی یانەی فڕۆکەوانی هەڵەبجە بەڕێوەچوو، کە ئەمە یەکەمجارە فێستیڤاڵێکی لەم شێوەیە لە کوردستان بەڕێوە دەچێت.