چیرۆكی ئەوینداریان لە كەمپی ئاوارەكان دەست پێدەكات
K24 - ھەولێر
107 بووك و زاوا لە ئاھەنگێكی بە كۆمەڵ لە شاری ھەولێر ژیانێكی نوێیان دەستپێكرد، دوو ھاوژین لە ئاھەمگەكەدا بۆ كوردستان24، باس لە سەرەتای چیرۆكی ئەوینداریان دەكەن كە چۆن لە كەمپی ئاوارەكان دەستیپێكردووە.
ئەم ئاھەنگە لەلایەن دەزگای خێرخوازی بارزانی بە ھاوكاری خاچی سووری ئیماراتی بۆ كوڕ و كچانی كورد و ئاوارەی نیشتەجێی كوردستان و ناو كەمپەكان ساز كرا و یەكەمین جاریشە ئاھەنگێكی لەم شێوەیە بۆ ئاوارەكان لە كوردستان ساز بكرێ.