تۆماهۆكه‌كانی ئه‌مریكا بۆرسه و بازاڕه‌كان دەشێوێنێ
هێرشه‌كه‌ی ئه‌مریكا نه‌وت و زێڕ و دۆلاری پێكەوە به‌رزكرده‌وه
K24 - ھەولێر
هێرشه‌كه‌ی ئه‌مریكا بۆسه‌ر فرۆكه‌خانه سه‌ربازییه‌كانی سووریا بۆرسه و بازاڕه جیهانییه‌كانی شڵه‌ژاند و نرخی نه‌وت و دۆلار و زێری پێكەوە به‌رزكردووه، شاره‌زایانی بواری ئابووریش پێیان وایه به‌هۆی مه‌ترسی فراوانبوونی بازنه‌ی ناكۆكییه‌كانی نێوان ئه‌مریكا و رووسیا، سه‌قامگیری بۆ بازاڕه‌كانی نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه، بۆیه ئه‌گه‌رچی هێرشه‌كه چه‌ند خوله‌كێك و چه‌ند ملیۆن دۆلارێكی تێچوو، به‌ڵام كاریگه‌ریه‌كه‌ی به چه‌ندین هه‌فته و ده‌یان ملیار دۆلار كۆتایی نایه‌ت.