ئه‌وروپا 5 ملیۆن یۆرۆ دەداتە ھەرێمی كوردستان و عێراق
K24 - ھەولێر
یه‌كێتی ئه‌وروپا بڕی 5 ملیۆن یۆرۆ هاوكاری هه‌رێمی كوردستان عێراق ده‌كات بۆ به‌رێوه‌بردنی سامانی ئاوی ژێر زه‌وی.
عبدولستار مه‌جید وه‌زیری كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو به كوردستان24 راگه‌یاند، ئه‌و پاره‌یه تایبه‌ته به ئاماده‌كردنی كادیری شاره‌زا له‌و كه‌رته و دیاریكردنی شوێنی بیر و چاودێریكردنی بیره‌كان و چۆنیه‌تی ده‌وڵەمه‌ندكردنی ئاوی ژێر زه‌وی.