بەشێوازی گۆرانی و ئاوازی رۆژئاوا سرووته‌ ئاینییەكان دەڵێنەوە

بووەتە مایەی سەرنجی خەڵكی موسڵمان

K24 - ھەولێر

گرووپێكی موزیكی گەنجان لە وڵاتی ئەندەنوسیا، بە شێوازی گۆرانی و میوزیكی رۆژئاوایانە ستایشە ئاینییەكان دەڵێنەوە، كە بووەتە مایەی سەرنجی خەڵكی موسڵمان. ئەو گرووپە كە لە مزگەوتیش بەكۆمەڵ نوێژدەكەن، جلوبەرگی وڵاتانی رۆژئاوا لەبەردەكەن و سەما دەكەن و سەڵاواتیش لەسەر پێغەمبەری ئیسلام لێدەدەن.