گه‌نجێك له ژن و پیاوێكی به ته‌مه‌ن ده‌دات
خه‌ڵكی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان زۆر تووڕه‌ن
K24 - هه‌ولێر:
چالاكوانانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان له سعودیه، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 16/4/2017 ڤیدیۆیه‌كیان بڵاوكردووه‌ته‌وه كه گه‌نجێك ده‌بینرێت له ژن و پیاوێكی به ته‌مه‌ن ده‌دات. به‌ڵام هه‌واڵی جیاواز هه‌یه له‌سه‌ر په‌یوه‌ندی گه‌نجه‌كه به‌و ژن و پیاوه‌وه و هه‌ندێك ده‌ڵێن دایك و باوكی خۆیه‌تی و تا ئێستاش به ته‌واوی دیارنییه كه ئه‌و كوڕه چ په‌یوه‌ندییه‌كی به‌و ژن و پیاوه‌وه هه‌یه.
#شاب_عاق_يضرب_امه_وابوه_بالرياض
— azoz.AL-Otaibi (@AL_Saher_511) ١٦ أبريل، ٢٠١٧
.
قال اللهﷻ
﴿وقضى ربك ألا تعبدوا إلا إياه وبالوالدينِ إحسانا﴾.
الحمدالله الذي عافانا مما ابتلى به غيرنا.. pic.twitter.com/jNZ3QOgEb6
هه‌ر زوو خه‌ڵكی به‌و دیمه‌نه توڕه بوون و سه‌ركۆنه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌شیان كرد، كه سه‌رقاڵی وێنه‌گرتن بوون و نه‌چوون ده‌ستی گه‌نجه‌كه بگرن تا له‌و ژن و پیاوه به ته‌مه‌نه نه‌دات.
گه‌نجه‌كه تیشێرتێكی سپی له به‌ردایه و به زۆر گۆپاڵهكه له پیاوه‌كه ده‌سێنێت و ده‌یكێشێت به سه‌ریدا و ژنه‌كه‌ش ده‌یه‌وێت پیاوه‌كه بپارێزێت به‌ڵام ئه‌ویش له‌لایه‌ن گه‌نجه‌كه‌وه لێی ده‌درێت.
#شاب_عاق_يضرب_امه_وابوه_بالرياض
— عادل العتيبي (@h18) ١٦ أبريل، ٢٠١٧
حسبي الله ونعم الوكيل .. يارب عفوك . pic.twitter.com/kgCN7Q0QC2
دوو كه‌سیش وێنه‌ی ئه‌و رووداوه‌یان گرتووه، یه‌كێكیان كاتێك به ئۆتۆمبێل تێده‌په‌رێت وێنه‌یان ده‌گرێت، به‌ڵام كه‌سێكی دیكه له سه‌ر شه‌قامه‌كه‌وه وێنه‌یان ده‌گرێت، ئه‌وه‌ش بووه‌ته هۆی تووڕه‌بوونی خه‌ڵكی و به‌هۆی ئه‌وه‌ی وێنه‌ی گرتووه و نه‌چووه هاوكاری ژن و پیاوه‌كه بكات، به توندی سه‌ركۆنه كراوه.