مه‌ترێك مابوو بمرێت
كرێكارێك له مردنێكی راسته‌قینه رزگارده‌بێت
K24 - هه‌ولێر:
كرێكارێكی ئاسایی له مردن رزگاری بوو، كاتێك ئۆتۆمبێلێك له رێگای خۆی لایداو به خێراییه‌كی زۆر به‌سه‌ر شۆسته‌یه‌ك كه‌وت و ئه‌و كرێكاره‌ش له‌و شوێنه‌دا خه‌ریكی كاركردن بووه.
شۆفێره‌كه كۆنترۆڵی به‌سه‌ر ئۆتۆمبێله‌كه‌یدا نامێنێت و به خێرایی به‌ره‌و كرێكاره‌كه دێت، كرێكاره‌كه‌ش سه‌رقاڵكی كاركردنه، به‌ڵام به‌ر له‌وه‌ی ئۆتۆمبێله‌كه بگاته لای ، به‌په‌له راده‌كات و ته‌نها كه‌متر له مه‌ترێك ده‌مێنێت ئۆتۆمبێله‌كه لێی بدات و خۆی رزگار ده‌كات.
رووداوه‌كه له شارێكی سعودیه روویداوه و ئه‌و كرێكاره و تیمه‌كه‌ی له ته‌نیشت شه‌قامه‌كه خه‌ریكی كاری چاككردنه‌وه بوون.