بازاڕی پەنیری كوردی گەرمە
بۆ مووسڵ و شارەكانی دیكەی كوردستان دەنێردرێت
K24 - ئاكرێ
ساڵانە لەگەڵ ھاتنی وەرزی بەھار و پەیدابوونی گژوگیا لە كوردستان، یەكێك لەو خواردنانەی لە بازاڕەكان دەردەكەوێت پەنیری خۆماڵییە، بە گوتەی كڕیار و فرۆشیارانی پەنیر لە بازاڕی ئاكرێ، پەنیری ئەو شارۆچكەیە بە یەكێك لە پەنیرە باشەكان ئەژمار دەكرێت و فرۆشی باشی ھەیە، ئەوەش دەخەنەڕوو، پەنیری ئاكرێ تەنھا لە سنووری دھۆك نافرۆشرێت بەڵكو بۆ مووسڵ و ھەولێر و شارەكانی دیكەی كوردستان دەنێردرێت.