بۆفۆن نزا ده‌كات له قۆناخی پێشكۆتایی رووبه‌ڕووی ئاتڵێتیكۆ مه‌درید نه‌بنه‌وه
دوای ئه‌وه‌ی ناسنامه‌ی هه‌ر چوار یانه سه‌ركه‌وتووه‌كه‌ی قۆناخی پێشكۆتایی چامپیۆنزلیگ ده‌ركه‌وت، گۆڵپارێزی یانه‌ی یوڤی نزا ده‌كات له تیروپشكی سبه‌ی یانه‌كه‌ی رووبه‌ڕووی ئاتڵێتیكۆ مه‌درید نه‌بێته‌وه.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، 20 نیسانی 2017، جیانلویجی بۆفۆن گۆڵپارێزی یانه‌ی یوڤێنتۆس له لێدوانێكدا بۆ پێگه‌ی Goal هیوای ئه‌وه ده‌خوازێت یانه‌كه‌ی له تیروپشكی قۆناخی پێشكۆتایی چامپیۆنزلیگ له یانه‌ی ئاتڵێتیكۆ مه‌درید به‌دوور بێت.
بۆفۆن ده‌شڵێت: ئاساییه ئه‌گه‌ر رووبه‌ڕووی ریال مه‌درید یان مۆناكۆ ببینه‌وه، به‌س حه‌زناكه‌ین به‌رامبه‌ر ئاتڵێتیكۆ مه‌درید یاری بكه‌ین.
بڕیاره سبه‌ی هه‌ینی له كاتژمێر 13:00 تیروپشكی قۆناخی پێشكۆتایی چامپیۆنزلیگ بۆ یانه‌كانی (ریال مه‌درید، ئاتڵێتیكۆ مه‌درید، یوڤێنتۆس و مۆناكۆ) رابكێشرێت، یارییه‌كانی ئه‌م قۆناخه‌ش له رۆژانی 2 و3ـی مانگی داهاتوو ده‌كرێن.