بزانه دوای ده‌ركه‌وتنی ناسنامه‌ی پاڵه‌وانی ئه‌م وه‌رزه‌ی خولی نایابی كوردستان چی روویدا؟
K24ـ هه‌ولێر
دوای ئه‌وه‌ی یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر به فه‌رمی بووه پاڵه‌وانی وه‌رزی 2016 ـ 2017ـی خولی نایابی كوردستان، چه‌ندان ئامار و ژماره‌ی پێوانه‌یی نوێ تۆمار كران.
ـ پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر بووه پاڵه‌وانی یازده‌یه‌مین وه‌شانی خولی نایابی كوردستان.
ـ پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر له قۆناخی چوارگۆشه‌ی زێرین به كۆكردنه‌وه‌ی 11 خاڵ پێشه‌نگی گرت، له 5 یاری، 2 بردنه‌وه، 2 یه‌كسانبوون و 1 شكستی هاته ڕێ.
ـ یانه‌ی كه‌ركووك بۆ یه‌كه‌مجار توانی پله‌ی دووه‌می خولی نایابی كوردستان بباته‌وه.
ـ پله‌ی سێیه‌می ئه‌م وه‌رزه‌ی یانه‌ی شێروانه باشترین ده‌ستكه‌وتی یانه‌كه به درێژایی مێژووی خوله‌كه، به‌م هۆیه‌وه فیدراسیۆنی تۆپی پێی كوردستان خه‌ڵاتێكی رێزلێنانی به‌و یانه كه‌لارییه به‌خشی.
ـ سه‌میر بابۆ یه‌كه‌م راهێنه‌ره كه له‌گه‌ڵ دوو یانه‌ی جیاواز ناسناوی خولی نایابی كوردستانی بردۆته‌وه، پێشتر له‌گه‌ڵ یانه‌ی هه‌ولێر دووجار بۆته پاڵه‌وان، ئه‌م وه‌رزه‌ش پێشمه‌رگه‌ی هه‌لێری كرده خاوه‌نی یه‌كه‌مین ناسناو له مێژوودا.
ـ كاروان حه‌مه‌ساڵحی راهێنه‌ری شێروانه له یه‌كه‌مین ئه‌زموونی وه‌ك راهێنه‌ر له خولی نایابی كوردستان پله‌ی سێیه‌می برده‌وه.
ـ عیماد ئه‌سعه‌دی كاپتنی یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر كه به ته‌مه‌نترین یاریزانی ئه‌م وه‌رزه‌ی خولی نایابی كوردستان بوو، ئه‌م وه‌رزه دوو گۆڵی تۆمار كردووه هه‌ر دوو گۆڵه‌كه‌شی له یانه‌ی كه‌ركووك بووه.
ـ عه‌لی كاكه‌مینه، هێرشبه‌ری یانه‌ی شێروانه به تۆماركردنی 9 گۆڵ بووه گۆڵكه‌ری ئه‌م وه‌رزه‌ی خولی نایابی كوردستان.