كۆستا چێڵسی جێده‌هێڵێت و داهاتووشی ئاشكرا ده‌بێت
به گرێبه‌ستێكی گرانبه‌ها ریزه‌كانی یانه له‌نده‌نییه‌كه جێده‌هێڵێت
سه‌رچاوه‌یه‌كی میدیایی بریتانیا ئاشكرای كردووه كه دیێگۆ كۆستا له جێهێشتنی چێڵسی و له‌نده‌ن نزیك بۆته‌وه و گفتوگۆیه‌كانی له‌گه‌ڵ یانه‌یه‌كی چینی ده‌ستپێكردووه.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی، 21 نیسانی 2017، رۆژنامه‌ی میره‌ری به‌ریتانی ئاشكرایكردووه كه یوهی، سه‌رۆكی یانه‌ی تیانگینی چینی دووپاتیكردۆته‌وه ده‌ستنیان به گفتوگۆكان كردووه له‌گه‌ڵ چێڵسی له‌پێناو گواستنه‌وه‌ی دیێگۆ كۆستا بۆ ریزه‌كانیان.
یانه چینیه‌كه ئاماده‌یه هه‌فتانه 650 هه‌زار پاوه‌ند جگه له باجه‌كان ببه‌خشێت له‌پێناو ئه‌وه‌ی كۆستا رازی بكات و بچێته ریزه‌كانیان، هاوكات یانه چینیه‌كه ده‌یه‌وێت به گرێبه‌ستیكی گرانبه‌ها بلوز رازی بكات ده‌ستبه‌رداری یاریزانییه به ڕه‌سه‌ن به‌ڕازیلیه‌كه ببن.
كۆستای 28 ساڵ، له شاری لاگارتۆی به‌رازیلی له‌دایكبووه، سه‌ره‌تا له یانه‌ی براگای وڵاته‌كه‌ی ده‌ستی به یاریكردن كرد، پاشان روویكرده ئه‌ورووپا و له یانه‌ی ئاتڵێتیكۆ مه‌درید دره‌وشایه‌وه، له هاوینی 2014 بۆ ریزه‌كانی چێڵسی گواسترایه‌وه و ئه‌م هه‌فته‌یه‌ش 17 گۆڵی له پرێمه‌رلیگ تۆمار كردووه.