چاره‌نووسی گاریس به‌یل له كلاسیكۆ یه‌كلایی ده‌بێته‌وه
گاریس به‌یڵ له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ی یاریی كلاسیكۆ، په‌یوه‌ندی به مه‌شقه‌كانی ریال مه‌درید كرده‌وه، سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له ریال مه‌دریدیش به‌شداریكردنی ئه‌م یاریزانه له یاری داهاتووی یانه‌كه‌ی یه‌كلایی ده‌كاته‌وه.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی، 21 نیسانی 2017، پێگه‌ی ماركا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه گاریس به‌یل بۆ یاری كلاسیكۆی رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتوو ئاماده‌یه، به‌ڵام زه‌حمه‌ته به‌شێوه‌ی سه‌ره‌كی یاری بكات.
گاریس به‌یڵ له یاریی چوونی چاره‌كی كۆتایی چامپیۆنزلیگ به‌رامبه‌ر بایرن میونشن تووشی پێكان بوو له نیوه‌ی دووه‌م یارییه‌كه‌ی جێهێشت، به‌هۆیه‌وه به‌رامبه‌ر خیخۆن له خولی ئیسپانی و یاریی گه‌ڕانه‌وه‌ی چامپیۆنزلیگ به‌رامبه‌ر بایرن یاریی نه‌كرد.
له ئێستاشدا ئه‌و یاریزانه ده‌ستی به مه‌شقه‌كان كردۆته‌وه و ره‌نگه بۆ یاریی كلاسیكۆ به‌رامبه‌ر بارسێلۆنا به‌ته‌واوه‌تی ئاماده بیت، هاوكات پێپێی به‌رگریكاری پۆرتوگالی كه ئه‌ویش پێكانی هه‌یه به ته‌نیا مه‌شقه‌كانی ئه‌نجام ده‌دا له‌پێناو چاكبوونه‌وه له پێكانه‌كه‌ی، له لایه‌ن خۆشیه‌وه رافایل ڤاران له مه‌شقه‌كانی به‌رده‌وامه و ئه‌ویش ره‌نگه بۆ كلاسیكۆ ئاماده بێت.