پیاوێكی به‌ریتانی ماوه‌ی 4 ساڵه به پێ‌خواسی ده‌گه‌ڕێت
له‌به‌ر هۆكارێكی ساده..
K24 - هه‌ولێر:
پیاوێكی به‌ریتانی، ماوه‌ی چوار ساڵه به پێ‌خواسی ده‌گه‌ڕێت و پێڵاو له پێناكات، وه‌ك خۆی ئاماژه‌ی بۆ ده‌كات، ئه‌و هه‌وڵه‌شی له پێناو رزگاربوونه له بۆنی پێ و گۆره‌وی، كه به‌هۆی ئاره‌قكردنه‌وه ته‌ڕ ده‌بێت.
بن دۆنێلی، 33 ساڵ، حه‌ز ده‌كات به‌رده‌وام به پێ‌خواسی هاتووچۆ بكات، ئه‌و له ته‌مه‌نی هه‌رزه‌كارییه‌وه به‌ده‌ست بۆنی پێ و گۆره‌وییه‌وه ده‌ناڵێنێت، هه‌رچه‌نده یه‌كه‌مجار ئه‌و بیرۆكه‌كه‌ی له ئینته‌رنێت خوێندووه‌ته‌وه، به‌ڵام گوێی پێ نه‌داوه.
دواجار له‌گه‌ڵ ده‌ستكه‌وتنی كارێكی نوێ، به‌ر له چوار ساڵ، بڕیاریدا به پێ‌خواسی بچێته سه‌ركار و وه‌ك رۆژنامه‌ی ده‌یلی مه‌یڵی به‌ریتانی بڵاویكردووه‌ته‌وه، له‌وساوه چیدیكه پێڵای له پێ نه‌كردووه.
هه‌رچه‌نده له كاتی هامووشۆكردنی له بازاڕ و شوێنه گشتییه‌كان به‌م شێوه‌یه، ته‌واوی خه‌ڵك به تێبینییه‌وه لێی ده‌ڕوانن، به‌ڵام هاوڕێ كچه‌كه‌ی، به‌ناوی كارۆلینا لیۆ، 32 ساڵ، پاڵپشتی ته‌واوی ده‌كات.
دۆنێلی ده‌ڵێت: "وابزانم كارۆلینا بیرۆكه‌كه‌ی به‌دڵه، چونكه نامۆ و ده‌گمه‌نه، له هه‌مان كاتدا خه‌ڵكانێك هه‌ن، كه توانج له‌و شێوازه‌ی ژیانی من ده‌ده‌ن، به‌ڵام ئه‌وه نه‌بووه‌ته هۆی ده‌ستبه‌رداربوونم له‌و شێوازه و له ئێستاشدا هه‌ست به متمانه‌یه‌كی زۆر ده‌كه‌م".
دۆنێلی كه به پێ‌خواسی به شه‌قامه‌كانی له‌نده‌ندا ده‌ڕوات، به‌رده‌وام پێ له ورده شووشه‌ی شكاو، یاخود كانزای دیكه‌ی تیژ، یاخود پاشماوه‌ی سه‌گ و ئاژه‌ڵ ده‌نێت، به‌ڵام ئه‌وانه‌ش نه‌بوونه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی دۆنێلی، ده‌ستبه‌رداری بیرۆكه‌كه‌ی بێت، هه‌موو ئه‌مانه‌ش ته‌نها له پێناو رزگاربوون له بۆنی پێ.
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)