كوردستان24 باشترینه‌كانی خولی نایابی كوردستان ئاشكرا ده‌كات
كوردستان24 باشترین یاریزان، راهێنه‌ر، گۆڵپارێز و هانده‌ری راگه‌یاند
كوردستان24 بۆ دووه‌مین ساڵ له‌سه‌ریه‌ك، باشترینه‌كانی خولی نایابی تۆپی پێی كوردستان ده‌ستنیشان ده‌كات، له راپرسییه‌كه‌ی ئه‌م وه‌رزه‌ش ئه‌نجامی راپرسییه‌كه به ده‌نگی هانده‌ران، میدیاكاران، كاپتن و راهێنه‌رانی كوردستان یه‌كلایی بووه‌وه.

له راپرسییه‌كه‌ی كوردستان24 بۆ ده‌ستنیشانكردنی باشترین راهێنه‌ری ئه‌م وه‌رزه، سه‌میر بابۆی راهێنه‌ری پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر زۆرینه‌ی ده‌نگه‌كانی به‌ده‌ستهێنا كه تێیدا ئه‌نجامی راپرسییه‌كه به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه بوو.
1ـ سەمیر بابۆ ـ پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر%35
2ـ دارەوان قادر ـ كه‌ركووك %30
3ـ یاسین مەناف ـ نه‌ورۆز %25
4ـ کاروان حەمەساڵح ـ شێروانه 10%

له راپرسییه‌كه‌ی كوردستان24، بۆ دیاریكردنی باشترین یاریزانی ئه‌م وه‌رزه، زۆرینه‌ی به‌شداربووان ده‌نگیان به عه‌لی كاكهمینهی هێرشبه‌ری شێروانه‌دا كه ئه‌م وه‌رزه به تۆماركردنی 9 گۆڵ، خه‌ڵاتی گۆڵكه‌ری خوله‌كه‌ی پێبه‌خشرا، ئه‌نجامی راپرسییه‌كه‌ش بۆ باشترین یاریزان به‌م شێوه‌یه بوو:
1ـ عەلی کاکەمینە ـ شێروانه %51
2ـ رامیار ئەحمەد ـ كه‌ركووك %22
3ـ رەوا یوسف ـ پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر %15
4ـ محەمەد سامی ـ كه‌ركووك 10%

كاوه حه‌سۆ گۆڵپارێزی پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر زۆرینه‌ی ده‌نگه‌كانی بۆ باشترین گۆڵپارێزی ئه‌م وه‌رزه به‌ده‌ستهێنا كه تێیدا ئه‌نجامی راپرسییه‌كه به‌م شێوه‌یه بوو:
1ـ کاوە حەسۆ ـ پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر %33
2ـ دیار جومعە ـ كه‌ركووك %30
3ـ حەسەن حوسێن ـ شێروانه%20
4ـ ئەحمەد محەمەد ـ نه‌ورۆز 7%

كوردستان24 بۆ یه‌كه‌مجار له مێژووی خوله‌كه‌دا، راپرسی بۆ باشترین هانده‌ری خولی نایابی كوردستان ده‌كات، كه تێیدا هانده‌رانی شێروانه پێشه‌نگی باشترین هانده‌ری ئه‌م وه‌رزه‌یان وه‌رگرت، ئه‌نجامی راپرسییه‌كه به‌م شێوه‌یه بوو:
1ـ شێروانە %50
2ـ کەرکووک %30
3ـ نەورۆز%9
4ـ پێشمەرگەی هەولێر %8
له راپرسییه‌كه‌دا 1259 فۆرم له هه‌ولێر، سلێمانی، دهۆك، كه‌ركووك و كه‌لار دابه‌شكرا، له فۆرمه‌كه‌دا كوردستان24 هیچ ناوێكی بۆ ده‌نگدان به‌ربژێر نه‌كرد بوو، به‌ڵكوو ده‌نگده‌ر به به ئاره‌زووی خۆی ده‌نگی بۆ 4 كه‌س ده‌دا كه پێكهاتبوون له باشترین (یاریزان، راهێنه‌ر، گۆڵپارێز و هانده‌ر).