رۆبۆتێك به هه‌ردوو ده‌ست ته‌قه ده‌كات و ره‌وانه‌ى بۆشايى ده‌كرێت
له 2014دا درووستكرا بۆ ئه‌وه‌ى له جێى مرۆڤ له هه‌ندێك شوێنى زۆر سه‌ختتدا كاربكات.
K24 – هه‌ولێر:
رۆبۆتى پێشكه‌وتووى رووسى ناسراو به ڤيدور، تايبه‌تمه‌ندييه‌كى ديكه‌ى بۆ زيادكرا و به‌و پێيه ئێستا ئه‌و رۆبۆته ده‌توانێت به هه‌ر دوو ده‌ستى ته‌قه بكات.
Русские боевые роботы - парни с железным характером @fpi_russia pic.twitter.com/qbflvn5HFy
— Дмитрий Рогозин (@Rogozin) ١٤ أبريل، ٢٠١٧
ديمترى روگوزين، جێگرى سه‌رۆك وه‌زيران، گرته‌ى ڤيديۆى راهێنان و مه‌شقى رۆبۆته نوێيه‌كه‌ى بڵاوكردووه‌ته‌وه.
بڕياره ڤيدور به ته‌نيا له 2021دا گه‌شت به‌ره‌و بۆشايى ئاسمان بكات.
ئێستا ئه‌و ده‌توانێت به هه‌ردوو ده‌ستى ته‌قه بكات و ئامانجه‌كانيش بشكێنێت.
روگوزين، له‌و باره‌يه‌وه ده‌ڵێت: ئێمه هۆشمه‌ندى ده‌ستكردمان پێ به‌خشيوه و ئه‌و له رێى ئه‌و مه‌شقانه‌وه ده‌توانێت فێرى ئه‌وه بكرێت بڕيارى خێرا بدات بۆ چاره‌سه‌ركردنى گرفته‌كانى.
ڤيدۆر فێرى هه‌ندێك كار كراوه له‌وانه به‌كارهێنانى كليل، كوژاندنه‌وه‌ى ئاگر، شوفێرى، به‌كارهێنانى مشار.
ڤيدۆر له 2014دا درووستكرا بۆ ئه‌وه‌ى له جێى مرۆڤ له هه‌ندێك شوێنى زۆر سه‌ختتدا كاربكات.