بە ڤیدیۆ...پەیامنێرێكی كوردستان24 لە رووماڵی راستەوخۆ ئەمەی بەسەرھات
K24 - ئیستانبۆڵ
لەكاتی رووماڵ راستەوخۆ لەنێو فیستیڤاڵی ھۆلی لە ئیستانبۆڵ چەند كەسێك بە تۆزی رەنگ پەلاماریاندا و رەنگڕێژیان كرد.
پەیامنێری كوردستان24 شیلان چلگن، بە مەبەستی رووماڵی لە فێستیڤاڵی ھۆلی لە ئیستانبۆڵ چاوپێكەوتنی لە چەند كەسێك وەرگرت، بەڵام دوای چەند ساتێك لەلایەن ژمارەیەك لە بەشداربووانی فێستیڤاڵەكە بەبۆیە پەلاماری شیلان دراو بە رەنگی شین رەنگڕێژیان كرد.
ھۆلی ناسراو بە فیستیڤاڵی ڕەنگ یان فیستیڤاڵی خۆشەویستی فیستیڤاڵێکی بەهارییە و بۆ بەخێرهاتنی وەرزی بەهار دەکرێت وە لەبنەڕەتدا ئاهەنگێکی مێژویی ھیندوویزمیەکانە، بەڵام لەم دواییە بۆتە ئاهەنگێکی کەلتووری کە لە بەشێك لە وڵاتانی ئاسیا بەڕێوەدەچێت.