ڤيديۆ.. سه‌ماى ئه‌ستێره له ئاسمانى چين ببينه
زانايانى گه‌ردوونناسى ده‌ڵێن هۆكارى ئه‌و ديارده‌يه تێپه‌ڕينى زه‌ويه له نزيك گه‌له ئه‌ستێره‌ى تاچير.
K24 – هه‌ولێر:
پارێزگاى جيلينى چين، له‌م چه‌ند رۆژه‌ى رابردوودا ديارده‌يه‌كى گه‌ردوونى ناوازه‌ى تێدا ده‌ركه‌وت و هه‌موو ئه‌وانه‌ى ديمه‌نه‌كانيان بينيوه تووشى سه‌رسامى و حه‌په‌سان بوون، چونكه ئاسمانى شاره‌كه به جۆرێك به ئه‌ستێره و ديارده‌ى رژانى ئه‌ستێره‌كان رازابوويه‌وه، كه مرۆڤ سه‌رسام ده‌كات. زانايانى گه‌ردوونناسى ده‌ڵێن هۆكارى ئه‌و ديارده‌يه تێپه‌ڕينى زه‌ويه له نزيك گه‌له ئه‌ستێره‌ى تاچير.