مێسی له دژی ریال مه‌درید راپه‌ڕی
بارسێلۆنا پێشه‌نگی لالیگای به ریال مه‌درید چۆل كرد
له كلاسیكۆی ئیسپانیا، یانه‌ی بارسێلۆنا له نێو یاریگه‌ی سانتیاگۆ بێرنابیۆ سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره‌ی له دژی ریال مه‌درید تۆمار كرد و یارییه‌كه‌ی به ئه‌نجامی 3 گۆڵ به‌رامبه‌ر 2 گۆڵ برده‌وه.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، 23 نیسانی 2017، یانه‌ی ریال مه‌درید میوانداریی بارسێلۆنای ركابه‌ری كرد، له خوله‌كی 28 كاسێمیرۆ یانه‌ی ریال مه‌دریدی به گۆڵێك پێشخست، دواتر مێسی له خوله‌كی 33 ئه‌نجامه‌كه‌ی یه‌كسانكرده‌وه.
له گێمی دووه‌م رووداوه گه‌وره‌كه ڕوویدا، كاتێك له خوله‌كی 74 ئیڤان راكیتیچ به لێدانێكی به‌هێز تۆڕی ناڤاسی گۆڵپارێزی ریال مه‌دریدی هه‌ژاند، پاشان له خوله‌كی 77 سێرخیۆ رامۆس به كارتی سوور كرایه ده‌ره‌وه.
پاشان خامیس رۆدریگێز له‌گه‌ڵ هاتنه‌ژووره‌وه‌ی بۆ نێو یاریگه له خوله‌كی 86 ئه‌نجامه‌كه‌ی بۆ ریال مه‌درید یه‌كسانكرده‌وه.
مێسی له خوله‌كی 93 پێش ئه‌وه‌ی ناوبژیوان فیكه‌ی كۆتایی یارییه‌كه لێبدات، مێسی تۆپێكی له تۆڕی گۆڵی ناڤاس گێر كرد و سه‌ركه‌وتنێكی مێژوویی به یانه‌ی بارسا به‌خشی.