بە ڤیدیۆ... ھاندەرانی كلاسیكۆ سەنگەر لە یەكتر دەگرن
K24 - ھەولێر
شەوی رابردوو لەكاتی بەڕێوەچوونی یاری كلاسیكۆی ئیسپانیا، بازاڕی ئیسكانی ھەولێر جمەی دەھات لە ھاندەرانی یانەی ریال مەدرید و بارسێلۆنا، لەگەڵ كۆتایی ھاتنی یارییەكە لەبەژەوەندی بارسێلۆنا، ھاندەرانی ئەو یانەیە رژانە سەرشەقامەكان و بەشێك لە ھاندەرانیش تەقەیان بە ئاسمانەوەكرد، بۆیە لە ھەندێك گەڕەك و شوێنە گشتییەكان پشێوی دروست بوو، ھەندێكیشیان بە دەبەی ئاو و یارییە ئاگرینەكان سەنگەریان لە یەكترگرت.