دایكی قه‌ڵه‌وترین كچی جیهان : پزیشكه هیندییه‌كه ده‌ستخه‌ڕۆی كردووین
دایكی ئیمان داوای به هاناوه‌چوونی كچه‌كه‌ی ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
دایكی ئه‌و كچه‌ی به قه‌ڵه‌وترین كچی جیهان ناسراوه، په‌یامێكی ڤیدیۆیی بۆ به هاناوه‌چوونیان بڵاوده‌كاته‌وه و داوا ده‌كات هه‌ر كه‌سێك له توانایدایه كارێك بۆ كچه‌كه‌ی بكات فریایان بكه‌وێت و له مردن رزگاری بكات.
دایكی "ئیمان عه‌بدولعاتی" كه پێش 3 مانگ له هیندستان چاره‌سه‌ری قه‌ڵه‌وییه‌كه‌ی ده‌كرا، له په‌یامێكی ڤیدیۆییدا رایده‌گه‌یه‌نیت" ئه‌و رازییه هه‌ر كه‌س بیه‌وێت چاره‌سه‌ریی بۆ كچه‌كه‌ی بكات".
دایكی ئیمان كه كچه‌كه‌ی نزیكه‌ی 500 كیلۆگرام ده‌بێت و پێشتر بۆ چاره‌سه‌ركردنی له‌لایه‌ن پزیشكێكی هیندییه‌وه برایه هیندستان و نه‌شته‌رگه‌ریی بۆ ئه‌نجامدرا ده‌ڵێت:" پزیشكه‌كه دوو مانگ پێشتر هات و داوایكرد رێگه‌ی بده‌ین چاره‌سه‌ریی بۆ بكات و فشارێكی زۆری خسته‌سه‌رمان و گووتی هه‌موو شتێك ئاماده‌یه بۆ ئه‌وه‌ی له‌و كێشه‌یه رزگاری بكات".
به‌ڵام به گووته‌ی دایكی ئیمان" كاتێك گه‌یشتوونه‌ته هیندستان بۆیان ده‌ركه‌وتووه هیچ شتێك ئاماده نییه و ره‌وشه‌كه به پێچه‌وانه‌ی ئه‌و قسانه‌یه كه پێشتر كردبوویان و پێش گه‌شته‌كه خرابووه به‌رده‌ستییان".
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت" كاتێك گه‌یشتینه ئه‌وی ئه‌وكاته پزیشكه‌كه گووتی، له شاری مۆمبای هیچ ئامێرێكی ستی سكان نییه بتوانێت به‌رگه‌ی كێشی ئیمان بگرێت".
دایكی ئیمان ده‌ڵێت" زۆر سه‌یر بوو به لامانه‌وه كاتێك ئیمان هێشتا چاره‌سه‌رییه‌كانی ته‌واو نه‌بووه، به‌ڵام داوایان لێكردین بیگه‌ڕێنینه‌وه بۆ میسر".
هه‌روه‌ها پزیشكه‌كه به‌وه تۆمه‌تبار ده‌كات، بووه‌ته هۆی خراپتربوونی ره‌وشی ته‌ندرووستی ئیمان، ئه‌مه‌ش له كاتیكدایه پزیشكه‌كه سه‌رقاڵی وه‌رگرتنی خه‌ڵاتی باشترین پزیشكه و منیش كچه‌كه‌م خه‌ریكه ده‌مرێت".
رۆژی دوو شه‌ممه‌ی رابردووش، خوشكێكی ئیمان رایگه‌یاندبوو" ئیمان به ناوی پزیشكییه‌وه گه‌وره‌ترین نه‌شته‌رگه‌ری بۆ كراوه" و پزیشكه هیندییه‌كه‌ی به ده‌سته‌خه‌ڕۆكه‌ر ناوبردووه و ده‌ڵێت ویستوویه‌تی به‌هۆی ئیمانه‌وه ناوبانگ په‌یدابكات".