پزیشكێكی كچه 500 كیلۆییهكه: خوشكه‌كه‌ی ئیمان په‌رده‌ی متمانه‌ی نێوان نه‌خۆش و پزیشكی دڕاند
"ڤیدیۆ و به‌ڵگه بڵاوده‌كاته‌وه"
زۆر به‌په‌له پزیشكێكی تیمه پزیشكییه‌كه‌ی " ئیمان عهبدوڵعاتی " كچه 500 كیلۆییه میسرییه‌كه وه‌ڵامی په‌یام و ره‌خنه‌كانی دایك و خوشكه‌كه‌ی شه‌یمای دایه‌وه و تووشی شۆك بووه كاتێك شه‌یمای خوشكی ئیمانی بینیووه گوتوویه‌تی" فێڵمان لێكراوه و پزیشكه‌كه بۆ خۆده‌رخستن و ناوبانگ په‌یداكردن" نه‌شته‌رگه‌ری بۆ خوشكه‌كه‌ی ئه‌نجامداوه".
له سه‌ر په‌ڕه‌ی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك، ئهبرانا گوفیل ( یه‌كێك له ئه‌ندامانی تیمه پزیشكییه‌كه‌ی چاره‌سه‌ری ئیمان ده‌كه‌ن) نوسیوویه‌تی" سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی به‌سه‌ر خوشكه‌كه‌یدا هاتووه، به‌ڵام قسه‌كانی شه‌یما به تاوان ده‌زانێت و دووچاری شۆكی كردووه".
به‌گوێره‌ی قسه‌كانی پزیشكه هیندییه‌كه، ئه‌وه‌ی له ده‌ستیان هاتووه بۆ "ئیمان"ـیان كردووه، ره‌وشی ته‌ندروستیشی باش ببوو، نه‌شته‌رگه‌ریی سه‌ركه‌وتوویان بۆ كردبوو، له‌م رۆژانه‌ی دوایدا ئیمان به شێوه‌یه‌كی باشتر دهژیاو، به‌ڵام ئه‌وه‌ی خوشكه‌كه‌ی ده‌یڵێت جێگای باوه‌ڕپێكردن نییه و شۆكێكی له ناكاو بووه بۆمیان".
ئه‌م پزیشكه له ئهسكهندهرییهوه تا میسر یاوه‌ریی ئیمانی كردووه، پێش ئه‌وه‌شی ئیمان بهێننه هیندستان چووه‌ته لای و بینیوویه‌تی.
پزیشكه‌كه ده‌ڵێت" شه‌یما خۆی به دواماندا گه‌ڕاوه و به واژۆی خۆی په‌یامێكی بۆ پزیشكه‌كه ناردووه و داوای هاوكاریكردنی بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئیمان لێكردووه".
هه‌ر بۆیه پزیشكه سه‌ره‌كییه‌كه ئه‌وی راسپاردووه بچێته میسر و چاودێری ره‌وشی ئیمان بكات، پێشتر چووه‌ته میسر و له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتدارانی هیندستانیش هه‌وڵیداوه و كارئاسانی بۆ وه‌رگرتنی ڤیزای هیندستانی بۆ كردوون".
به گووته‌ی ئه‌م پزیشكه‌ی تیمه پزیشكییه‌كه " ماوه‌ی 3 مانگه له‌گه‌ڵ ئیمان هه‌ڵسوكه‌وت ده‌كه‌ن و بووه‌ته یه‌كێك له خۆیان و خۆشیان ویستووه، ته‌نانه‌ت پزیشكه‌كه وه‌ك منداڵه 3 ساڵانه‌كه‌ی خۆی سه‌یری كردووه. هه‌ستمان به هاوڕێیه‌تی و خۆیی بوونی ده‌كرد له‌گه‌ڵمان، هه‌موو به‌یانییه‌ك داوای ده‌كرد سه‌ری لێبده‌م و بچم بۆلای. به‌ڵام هه‌ڵوێستی شه‌یمای خوشكی له مێژووی پزیشكیدا وه‌ك ناخۆشترین هه‌ڵوێست تۆمار ده‌كرێت، قسه‌كانی شه‌یما ژیانمان ده‌گۆڕێت و ده‌بێته گه‌وره‌ترین هه‌ره‌شه كه خێزانی نه‌خۆشێك بۆسه‌ر پزیشكه‌كه‌ی دروستیان كردووه.
ئێستا هیواو خۆشه‌ویستییه‌كه گۆڕاوه، ئه‌مڕۆ هه‌ستم به تووڕه‌یی و بێ ئومێدی ده‌كرد، ئه‌وه‌ی شه‌یما كردوویه‌تی زۆر خراپتره له هێرشكردنی جه‌سته‌یی بۆ سه‌ر پزیشك، ئه‌و په‌رده‌ی متمانه‌ی نێوان پزیشك و نه‌خۆشی دڕاند، من هه‌ست ده‌كه‌م تاوانم به‌رامبه‌ر كراوه و تووشی شۆك بووم، ئێستا حاڵی ئیمان هێنده باشه، هیچ كات له ماوه‌ی 25 ساڵی ته‌مه‌نیدا وه‌ك ئێستا نه‌بووه. به‌ڵام خوشكه‌كه‌ی رێگه‌ی كه‌وتنی له‌م رێگادا خسته به‌رده‌می".
هه‌روها تیمه پزیشكییه‌كه چه‌ندین گرته‌ی ڤیدیۆیی كاتی پشكنین و چاره‌سه‌ركردنی ئیمانی خوشكی شه‌یمایان بڵاوكردووه‌ته‌وه.
پێشترشهیما، خراپبوونی ره‌وشی ته‌ندروستی ئیمانی خوشكی خستبووه ئه‌ستۆی پزیشكه هیندییه‌كه و گوتبووی" دوای 3 مانگ له گه‌یشتنی به هیندستان و چاره‌سه‌ركردنی دۆخی خراپتر بووه و رایگه‌یاندبوو" ئیمان به ناوی پزیشكییه‌وه گه‌وره‌ترین نه‌شته‌رگه‌ری بۆ كراوه" و پزیشكه هیندییه‌كه‌ی به دهستهخهڕۆی كردووه و ویستوویه‌تی به‌هۆی ئیمانه‌وه ناوبانگ په‌یدابكات".
شه‌یما ئه‌وه‌شی ره‌تكردووه‌ته‌وه كه ئیمان به‌هۆی نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه‌وه نیوه‌ی كێشی دابه‌زیبێت و ده‌ڵێت" له‌و كاته‌وه‌ی هاتووه‌ته هیندستان ته‌نها 60 كیلۆ كێشی كه‌میكردووه".