قورئانخوێنێكی به ناوبانگ له كاتی قورئان خوێندندا كۆچی دواییكرد
له ناكاو ته‌ندروستی تێكچوو و سه‌ره‌نجام گیانی سپارد
K24 - هه‌ولێر:
قورئانخوێنی به ناوبانگی ئیندۆنیسی " شێخ جه‌عفه‌ر عه‌بدولڕه‌حمان" رۆژی سێ شه‌ممه رێككه‌وتی 25/4/2017 له كاتی رێوڕه‌سمێكی قورئانخوێندن كه وه‌زیری كۆمه‌ڵایه‌تی وڵاته‌كه‌یشی ئاماده‌ی بوو، گیانی له ده‌ستداو كۆچی دواییكرد.
له كاتی په‌خشی راسته‌وخۆی ئه‌و بۆنه‌یه‌دا "شێخ جه‌عفه‌ر" كه یه‌كێكه له ناودارترین قورئانخوێنه‌كانی ئیندۆنیسیا، خه‌ریكی خوێندنه‌وه‌ی ئایه‌ته‌كانی سوره‌تی " الملك" بوو، به‌ڵام له ناكاو دۆخی ته‌ندروستی تێكچوو و نه‌یتوانی ئایه‌ته‌كان ته‌واو بكات و ئاماده‌بووان له‌سه‌ر سه‌كۆكه بردیانه خواره‌وه، به‌ڵام سه‌ره‌نجام ئه‌و قورئانخوێنه به ناوبانگه كۆچی دواییكرد.