"%10 دانیشتوانی ئێران بە زكی برسی دەخەون"
بەردەوامبوونی ئەم رەوشەی ئابووری ئێران دەبێتە ھۆی بەردەوامبوونی بیكاری، زیانە كۆمەڵایەتییەكان و داكشانی ئابووری
محەمەد باقر قالیباف، یەكێ لە پاڵێوراوانی پارێزگاران بۆ دوازدەیەمین خولی ھەڵبژاردنی سەرۆك كۆماری ئێران رایگەیاند "10% دانیشتوانی ئێران ھەژاری رەھان و بۆ سەرەتاییترین پێداویستییەكانی ژیانیان دووچاری بەربەست بوونە، ئەگەر بڵێین بە زكی برسی دەخەون، زێدەگۆییمان نەكردووە".
قالیباف لە دوایین لێدوانی، بە توندی رەخنە لە سیاسەتە ئابوورییەكانی حەسەن رۆحانی گرت و رایگەیاند بەردەوامبوونی ئەم رەوشە دەبێتە ھۆی بەردەوامبوونی بیكاری، زیانە كۆمەڵایەتییەكان و داكشانی ئابووری.
ئەم پاڵێوراوەی ھەڵبژاردنی سەرۆك كۆماری كە بەرامبەر ئیبراھیم رەئیسی پاڵێواری دیكەی پارێزگاران چانسی كەمتری ھەیە بۆ بەدەستھێنانی دەنگی زۆربەی پارێزگاران، ھۆكاری جیاوازی چینایەتی لە ئێران ئاشكرا دەكات و دەڵێت "ھۆكاری سەرەكی جیاوازی چینایەتی لە وڵاتەكەمان بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە كە 4% مۆڵەتی چالاكی بە 96% دانیشتوان نادەن".
رەخنەشی لە لێدوانێكی رۆحانی دەگرێت و ئاماژە بەوە دەكات "سەرۆك كۆماری بەڕێز رایگەیاندووە تا 40 ساڵی دیكە ئەم كێشەیە چارەسەر ناكرێت، ھەندێكیان تا 100 ساڵی دیكە چارەسەر ناكرێن، بەڕێز سەرۆك كۆمار! ئەم خەڵكە نە سەبری ئەیوبییان ھەیە، نە تەمەنی نوح؛ پێویستە تواناییەكانی وڵات بەكار بێنین و گەنجان نا‌ئومێد نەكەین و بە مێتود و تەكنۆلۆژیای نوێ دەتوانین جێبەجێكردنی پرۆژەكان لە بوارەكانی بەكارخستن، وەبەرھێنان و كشتوكاڵ 10 بەرامبەر خێراتر بكەین و بەھای زیادە لانیكەم 3 بەرامبەر زیاد بكەین".
قالیباف ئەوەشی گوتووە ئەگەر بە سەرۆك كۆمار ھەڵبژێردرێت 5 ملیۆن دەرفەتی كار دەرەخسێنێت و مانگانه‌ش 250 هه‌زار تمه‌ن ده‌داته ئه‌وكه‌سانه‌ی به‌دوای كار ده‌گه‌ڕێن،
پێدانی به‌ڵێن بۆ به‌ده‌ستهێنانی ده‌نگی خه‌ڵك بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆماری له لایه‌ن پاڵێوراوانی پارێزگاران، رووبه‌ڕووی ره‌خنه‌ی توندی پاڵێوراوانی ریفۆرمخواز و ئه‌ندامانی كابینه‌ی رۆحانی بووه‌ته‌وه.
ئیسحاق جیهانگیری جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆك كۆمار و پاڵێوراوی ریفۆرمخوازان له باره‌ی به‌ڵێنه‌كانی پاڵێوراوانی پارێزگاران رایگه‌یاندووه یان هه‌ڵی كاریان نه‌دۆزیوه‌ته‌وه، یان له ژماره تێناگه‌ن.
هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆماری ئێران هاوكات له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نه‌كانی شار و گوند له رۆژی 19 ئایاری داهاتوو به‌ڕێوه ده‌چێت.