تره‌مپ داواى پاره‌ى زياتر له سعوديه ده‌كات
ئيداره‌كه‌ى له گفتوگۆدايه له باره‌ى سه‌ردانێكى چاوه‌ڕوانكراو بۆ سعووديه.
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكى ئه‌مريكا, دۆناڵد تره‌مپ رايگه‌ياند، سعووديه به دادوه‌رانه له‌گه‌ڵ ئه‌مريكا مامه‌ڵه ناكات و ئه‌مريكا بۆ به‌رگرى له سعووديه پاره‌ى زۆرى زه‌ره‌ر كردووه.
گوتيشى: ئيداره‌كه‌ى له گفتوگۆدايه له باره‌ى سه‌ردانێكى چاوه‌ڕوانكراو بۆ سعووديه.
بڕياره ئه‌و سه‌ردانه له دواى نيوه‌ى مانگى داهاتوو ئه‌نجام بدرێت.
پێشتر له بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردندا تره‌مپ رايگه‌ياندبوو, ده‌بێت سعووديه پاره‌ى زۆرتر بداته ئه‌مريكا, چونكه ئه‌مريكا بۆ پاراستنى سعووديه پاره‌ى زۆرى خه‌رجكردووه.
سه‌رچاوه: RT