ئه‌سه‌د بۆ رۆژنامه‌نووسێك: تۆ له‌گه‌ڵ شه‌يتان دانيشتووى
سه‌رۆكى سووريا, به‌شار ئه‌سه‌د, به رۆژنامه‌وانێكى فه‌نزوێلى گوت
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكى سووريا, به‌شار ئه‌سه‌د, به رۆژنامه‌وانێكى فه‌نزوێلى گوت: تۆ له‌گه‌ڵ شه‌يتان دانيشتووى.
سه‌رۆكى سووريا له ميانه‌ى چاوپێكه‌وتنى له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌وانه فه‌نزوێلييه‌كه باسى ئه‌و هه‌ڵمه‌ته ميدياييه‌ى كرد كه ميدياى خۆرئاوا له دژى به‌رپايان كردووه و گوتى: به لێكدانه‌وه‌ى ئه‌و هه‌ڵمه‌ته ئێستا تۆ له‌گه‌ڵ شه‌يتان دانيشتووى.
ئه‌سه‌د به رۆژنامه‌وانه‌كه‌ى گوت: ميدياى خۆرئاواى به جۆرێك كار ده‌كات, ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌تێك, حكومه‌تێك، كه‌سێك له‌گه‌ڵ به‌رژه‌وه‌ندى ئه‌وان نه‌گونجێت, ئيدى ده‌يكه‌نه شه‌يتان و به‌و جۆره وێناى ده‌كه‌ن.
ئه‌سه‌د ئه‌وه‌شى گوت: خۆرئاواييه‌كان ده‌ڵێن ئه‌و پياوه گه‌له‌كه‌ى خۆى ده‌كوژێت و خوێن ده‌ڕێژێت و ده‌بێت نه‌مێنێت، ئايا ئه‌گه‌ر من گه‌له‌كه‌ى خۆم بكوژم, ئه‌وه شه‌ش ساڵه ئه‌ى كێ له‌گه‌ڵمه ئايا رووسيا و ئێران و وڵاتانى دۆست ئاماده‌ن له‌سه‌ر حسابى گه‌له‌كه‌م هاوكارى من بكه‌ن, ئه‌وه دووره له راستييه‌وه.
له به‌شێكى ديكه‌ى چاوپێكه‌وتنه‌كه‌دا، ئه‌سه‌د باسى له‌وه كرد, كه له‌ناوجه‌رگه‌ى شه‌ڕ بيت, ترست نييه, به‌ڵام دووباره نه‌بوونى ئاسايش و ئارامى بۆ هاووڵاتيان مايه‌ى نيگه‌رانييه و ئيراده‌يه‌كى به‌هێز بۆ ژيان له وڵاته‌كه‌مان هه‌يه و ئه‌وه‌ش به‌هێزتره له ئه‌نگێزه‌ى ترس و دڵه‌ڕاوكێ.