رۆژنامه‌يه‌كى رووسيا: ئه‌ردۆغان هه‌ڵه‌يه‌كى به‌رامبه‌ر پوتن كردووه
ئه‌ردۆغان نهێنى قسه‌كانى پوتنى ئاشكرا كردووه
K24 – هه‌ولێر:
كه‌ناڵه‌كانى راگه‌ياندنى رووسيا چاوه‌ڕێى ديدارى سه‌رۆكى وڵاته‌كه‌يان له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى توركيا ده‌كه‌ن و ئاماژه‌يان بۆ ئه‌وه كردووه, پێش واده‌ى كۆبوونه‌وه‌كه ئه‌ردۆغان هه‌ڵه‌يه‌كى به‌رامبه‌ر به پوتن كردووه.
رۆژنامه‌ى ڤزگليادى رووسى ئه‌وه‌ى بڵاوكردووه‌ته‌وه, كه ئه‌ردۆغان هه‌وڵيداوه ماناى جياواز بداته قسه‌كانى پوتن له باره‌ى سوورياوه.
ئه‌وه‌شى نووسيوه: هه‌ڵوێستى رووسيا له باره‌ى سووريا و سه‌ركردايه‌تييه‌كه‌ى چه‌سپاوه و نه‌گۆڕاوه.
دواى ئه‌وه‌ى ئه‌ردۆغان و پوتن به ته‌له‌فۆن قسه‌يان كرد, ئه‌ردۆغان چه‌ند دێڕێكى له قسه‌كانى پوتن بڵاوكرده‌وه.
رۆژنامه‌كه ده‌ڵێت: كێشه ئه‌وه نييه ئه‌ردۆغان ماناى جياى داوه‌ته قسه‌كانى پوتن, كێشه ئه‌وه‌يه كرملين هه‌ر پێى خۆش نييه, ئه‌و جۆره په‌يوه‌ندييانه بۆ راگه‌ياندن بخرێنه‌ڕوو.
ئه‌مه له كاتێكدايه په‌يوه‌ندييه‌كانى رووسيا و توركيا له ئاستێكى باش‌دا نييه.
بڕياره سه‌ره‌تاى مانگى داهاتوو كۆبوونه‌وه‌ى لوتكه‌ى پوتن و ئه‌ردۆغان له ناوچه‌ى سوچى سه‌ر ده‌رياى ره‌ش ئه‌نجام بدرێت.
له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ رۆيته‌رز, ئه‌ردۆغان نهێنى قسه‌كانى پوتنى ئاشكرا كردووه و رايگه‌ياندووه, پوتن پێى وتم: "ئه‌ردۆغان به هه‌ڵه لێم تێمه‌گه, من به‌رگى له ئه‌سه‌د ناكه‌م و پارێزه‌رى ئه‌ويش نيم".
رۆژنامه‌كه باسى له‌وه‌شكردووه, ئه‌ردۆغان بۆ پشتيوانى له سياسه‌ته‌كانى خۆى قسه‌ى پۆتنى شێواندووه.
رۆژنامه‌كه ئه‌وه‌شى خستووه‌ته‌ڕوو, هه‌ڵوێستى رووسيا له باره‌ى ئه‌سه‌ده‌وه هيچ گۆڕانێكى به‌سه‌ردا نه‌هاتووه, كه‌چى ئه‌ردۆغان واى پيشانداوه رووسيا پشتى له ئه‌سه‌د كردووه.