وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌ڵمانيا ته‌له‌فۆن به رووى ناتانياهۆ داده‌خات
وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌ڵمانيا زيگمار گابرێڵ, ته‌له‌فۆن به رووى سه‌رۆك وه‌زيرانى ئيسرائيل، بنيامين ناتانياهۆدا داده‌خات.
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌ڵمانيا زيگمار گابرێڵ, ته‌له‌فۆن به رووى سه‌رۆك وه‌زيرانى ئيسرائيل، بنيامين ناتانياهۆدا داده‌خات.
ناتانياهۆ دوێنێ به رۆژنامه‌ى بيڵدى ئه‌ڵمانياى راگه‌ياند، ويستوويه‌تى په‌يوه‌ندى به گابرێڵه‌وه بكات، به‌ڵام ئه‌و وه‌ڵامى نه‌داومه‌ته‌وه.
رۆژى 25ى ئه‌م مانگه بڕيار بوو, ناتانياهۆ و گابرێڵ كۆببنه‌وه.
به هۆى ئه‌وه‌ى زيگمار گابرێڵ له‌گه‌ڵ دوو رێكخراوى ماف كه ره‌خنه‌يان له ئيسرائيل و سوپاى ئه‌و وڵاته گرتبوو، كۆبوويه‌وه, ناتانياهۆ كۆبوونه‌وه‌كه‌ى له‌گه‌ڵيدا هه‌ڵوه‌شانده‌وه.
هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بووه‌ته هۆى توڕه‌بوونى وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌ڵمانيا.
گابرێڵ گوتى: مه‌زنده‌م ده‌كرد، سه‌رۆك وه‌زيرانى ئيسرائيل دێت بۆ ئه‌ڵمانيا و ده‌يه‌وێت كۆببێته‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌و رێكخراوانه‌ى ره‌خنه‌يان له حكومه‌ته‌كه‌ى گرتووه, ئه‌وه شتێكى زۆر بێ رێوجێيه تۆ بێيت و له‌سه‌ر ئه‌و حاڵه‌ته كۆبوونه‌وه هه‌ڵوه‌شێنيته‌وه.
بڕياره‌كه‌ى ناتانياهۆ له ناوخۆى ئيسرائيل رووبه‌ڕووى ره‌خنه بووه‌ته‌وه و پييان وايه ناتانياهۆ زيانى له په‌يوه‌ندى به‌تين و دۆستانه‌ى ئيسرائيل و ئه‌ڵمانيا گه‌ياندووه.
هه‌ريه‌ك له سه‌رۆكى ئيسرائيل و به‌رهه‌ڵستكاره‌كانى ناتانياهۆ له ته‌لئه‌بيب پێشوازييان له گابرێڵ كرد و ناتانياهۆ نه‌يويست بيبينێت.
رۆژنامه ئه‌ڵمانييه‌كان كه‌وتوونه‌ته وێزه‌ى ناتانياهۆ و رايانگه‌ياندووه، ناتانياهۆ بۆ ئيحراجكردنى ئه‌ڵمانيا به‌و جۆره مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵ وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى وڵاته‌كه‌مان كردووه.
هه‌روه‌ها نووسيويانه پێويسته ئه‌ڵمانيا چيديكه ئه‌وه قبوڵ نه‌كات و رێ نه‌دات حكومه‌تى ئيسرائيل به‌و جۆره داماڵراو له هه‌موو به‌هايه‌كى هاوبه‌ش كه له‌سه‌رى رێككه‌وتووين ره‌فتار بكات.
وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌ڵمانيا به مه‌به‌ستى به‌شداريكردن له يادكردنه‌وه رووداوه‌كانى شه‌ڕى دووه‌مى جيهانى و كۆمه‌ڵكوژى ره‌گه‌زى ئه‌ڵمانيا له دژى جوله‌كه‌كان كه به هۆڵۆكۆست ناسراوه سه‌ردانى ئيسرائيلى كردبوو.