چەكەكانی دیكتاتۆرە گەنجەكە "ساختە و پلاستیكین"
شارەزایەكی ئەمنی ئەمریكا ساختەبوونی ئەو چەكانەی پیۆنگ یانگ ئاشكرا دەكات لە ساڵیادی دامەزراندنی كۆریای باكوور نمایشكراون
K24 – ھەولێر
شاره‌زایه‌كی ئه‌منی ئه‌مریكا گومانی له راسته‌قینه‌بوونی ئه‌و چه‌كانه‌ی كۆریای باكوور هه‌یه كه له ساڵیادی دامه‌زراندنی وڵاته‌كه‌ی نمایشكردبوو.
ئه‌فسه‌ری پێشووی هه‌واڵگری ئه‌مریكا، مایكل بریگیت به كه‌ناڵی "فۆكس نیوز"ی راگه‌یاند پێی وایه ئه‌و چه‌كانه‌ی له نمایشی سه‌ربازی كۆریای باكوور نمایشكران، چه‌كی پلاستیكی بوون و به جێگه‌ی پێكه‌نین ده‌زانێت.
ده‌شڵێت هه‌ندێ له چه‌كی ئۆتۆماتیكی وه‌ك ئه‌ی كه‌ی 47 به هاوه‌نی نارنجۆك هاوێژ پیشان دراون، به‌ڵام له راستیدا ئه‌و بۆریانه ژێر ئه‌و چه‌كانه دانرابوون، به‌تاڵن.
ئه‌و پسپۆره‌ی ئه‌مریكا ئاماژه به‌وه ده‌دات، چه‌كی ئار پی جی پلاستیكی وه‌ك چه‌كی راسته‌قینه نمایشكراون و به پیكه‌نین ده‌زانێت.
له باره‌ی ئه‌و چاویلكه رەشانەی به چاوی سه‌ربازانی هێزی تایبه‌تی كۆریای باكوورن له نمایشی سه‌ربازیدا، بریگیت گووتی چاویلكه‌ی پلاستیكی ساخته‌ن و هیچ په‌یوه‌ندییان به‌و چاویلكانه نییه له شه‌ڕه‌كان به‌كاردێن.
ئه‌م پسپۆره‌ی ئه‌مریكا هیچ ئاماژه‌یه‌ك به مووشه‌كه گه‌وره‌كانی كۆریای باكوور له‌م نمایشه سه‌ربازییه‌دا نه‌كردووه، به‌ڵام هه‌ندێ له ده‌زگاكانی راگایهندن بڵاویانكردەوه زۆربه‌ی چه‌كه‌كانی نمایشكراو، ته‌نیا نموونه‌یه‌ك بوون له‌و چه‌كانه‌ی پیۆنگ یانگ تاقیكردووه‌ته‌وه، ئەویش بۆ پیشاندانی هێزه‌كه‌ی بووه.
پاش تاقیكردنه‌وه‌ی ئه‌تۆمی و چه‌ندین تاقیكردنه‌وه‌ی موشه‌كی بالستی له لایه‌ن كۆریای باكوورەوە، په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان واشنتۆن و پیۆنگ یانگ ئه‌وه‌نده‌ی دیكه‌ی گرژی تێكه‌وت و دۆنالد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا هێزێكی زۆری سه‌ربازی بۆ نیمچه‌دوورگه‌ی كۆریا ره‌وانه كردووه و روودانی شه‌ڕێكی دیكه لە نیمچه دوورگه‌ی كۆریا له ئان و ساتێك دایه.
سەرچاوە: سكای نیوز