پێشكه‌شكارێكی فۆكس نیوز ده‌بێته گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا
ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ تیمی كوردستان 24 له واشنتن كۆبووه‌ته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
خانمه رۆژنامه‌وانی ئه‌مه‌ریكی پێشكه‌شكاری دیاری فۆكس نیوز، هیزه‌ر نۆوهرت، له‌م هه‌فته‌یه‌دا، وه‌ك گوته‌بێژی نوێی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا ده‌ست به‌كارده‌بێت.
نۆوهرت ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ تیمی كوردستان 24 كۆبووه‌وه و خۆشحاڵی خۆیشی ده‌ربڕیوه به‌وه‌ی كوردستان 24 یه‌كێكه له‌و ده‌زگا راگه‌یاندنانه‌ی كه هه‌واڵه‌كانی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا ده‌گوازێته‌وه.
هاوكات به تیمی نووسینگه‌ی واشنتنی كوردستان 24یشی راگه‌یاندووه، كه پێشتر سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستانی كردووه.
بڕیاریشه به‌مزووانه، چاوپێكه‌وتنێكی تایبه‌ت له‌گه‌ڵ كوردستان 24 ئه‌نجام بدات.
نۆوهرت ته‌مه‌نی 47 ساڵه و پێشكه‌شكارێكی دیاری ته‌له‌ڤزیۆنی فۆكس نیوزی ئه‌مه‌ریكییه، به‌ر له‌وه‌ی له فۆكس نیوزیش كار بكات، له چه‌ند ده‌زگایه‌كی دیكه‌ی راگه‌یاندن له ئه‌مه‌ریكا كاریكردووه، وه‌كو ته‌له‌ڤزیۆنی ABC نيوز.
نۆوهرد، خاوه‌ن بڕوانامه‌ی ماسته‌ره له بواری رۆژنامه‌وانی له زانكۆی كۆڵۆمبیای له نیویۆرك و دایكی دوو منداڵه، هاوسه‌ره‌كه‌شی له بواری بانكدا كارده‌كات.
دوا گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، مارك تۆنه‌ر بوو، كه ئه‌مڕۆ له رێوڕه‌سمێكدا، ماڵئاوایی له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا كرد.


