عێراق بۆ یەكەمجار نەوت لە بازاڕی دوبەی دەفرۆشێت
عێراق 1 ملیۆن بەرمیل نەوتی بە 30 سەنت زیادە ساغكردەوە
K24 - ھەولێر
ئەمڕۆ بۆ یەكەمجار كۆمپانیای نەوتی سۆمۆی عێراق بەملیۆن بەرمیل نەوتی خاوی بەسرەی لە بازاڕی دوبەی ئیمارات ساخكردەوە.
ئاژانسی رۆیتەرز بڵاویكردەوە، لەھەنگاوێكی نوێندا وەزارەتی نەوتی عێراق لە رێگەی كۆمپانیای بە بازاڕخستنی نەوتی عێراق سۆمۆ، بەنرخێكی باش دەستی بەفرۆشتنی نەوتی بەسرە كرد لە بازارەكانی دوبەی، ئەمەش بۆ یەكەم جارە نەوتی عێراق لەو بازاڕە كڕین و فرۆشتنی پێ بكرێت.
رۆیتەرز ئاماژەی بەوەشكردووە، كۆمپانیای سۆمۆ بە 30 سەنت زیادە بۆ ھەر بەرمیلێك نەوتی خاوی سوكی بەسرەی فرۆشتوتە كڕیارانی نەناسراو، پێشتر سەرچاوەیەكی بازرگانی لە دوبەی بە رۆیتەرزی رایگەیاندبوو، كە كۆمپانیای سۆمۆ بەنیازە بە ملیۆن بەرمیل نەوت لەرێگەی بازاڕی نەوتی دوبەی بفرۆشێت.