ئه‌ڵمانيا: خێزانى تره‌مپ بوونه‌ته خێزانى شاهانه
وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌ڵمانيا سيگمار گابرێڵ ره‌خنه‌ى له هه‌ڵسوكه‌وتى خێزانى سه‌رۆكى ئه‌مريكا دۆناڵد ترامپ گرت
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌ڵمانيا سيگمار گابرێڵ ره‌خنه‌ى له هه‌ڵسوكه‌وتى خێزانى سه‌رۆكى ئه‌مريكا دۆناڵد ترامپ گرت و گوتى: ئه‌و خێزانه وه‌ك خێزانى شاهانه ره‌فتار ده‌كه‌ن.
رۆژنامه‌ى تێليگرافى بريتانى له زارى ئه‌و وه‌زيره‌ى ئه‌ڵمانياوه بڵاويكره‌وه, كه زۆر شت سه‌رنجى ئه‌ويان له باره‌ى خێزانى ترامپه‌وه راكێشاوه.
هه‌روه‌ها وتويه‌تى: بۆنموونه سه‌ردانى كچى ترامپ بۆ ئه‌ڵمانيا به جۆرێك رووماڵكرا وه‌ك ئه‌وه‌ى رووداوێكى جيهانى بێت.
هه‌روه‌ها ئه‌و وه‌زيره ره‌خنه‌ى له‌وه گرتووه، كه ترامپ كچه‌كه‌ى خۆى ئيڤانكاى له پۆستێكى ره‌سمى كۆشكى سپى دامه‌زراندووه و ئه‌وه‌ى به دامه‌زراندن له‌سه‌ر بنه‌ماى مه‌حسوبيه‌ت له‌قه‌ڵه‌مداوه.
گابرێڵ، روونيشيكردووه‌ته‌وه, هه‌ر كاتێك ئه‌ندامانى خێزانێك كه به هه‌ڵبژاردن ديار نه‌كراوون, نوێنه‌رايه‌تى ده‌وڵه‌تيان كرد, ده‌كرێت وه‌ك بنه‌ماڵه‌ى شاهانه بۆيان بڕوانين.