كچێكی ته‌مه‌ن دوو ساڵان له "خیانه‌تكردنی خۆشه‌ویسته‌كه‌ی" توڕه ده‌بێت
له ماوه‌ی كه‌متر له 3 رۆژدا 210 هه‌زار كه‌س ته‌ماشای كردووه
K24 - هه‌ولێر:
منداڵێكی ته‌مه‌ن دوو ساڵان، ده‌ورووبه‌ره‌كه‌ی خستووه‌ته قاقای پێكه‌نین، چونكه ئه‌و "خیانه‌تی خۆشه‌ویسته‌كه‌ی" به خه‌یاڵ دروستكردووه و له رێگه‌ی ته‌له‌فۆنه‌وه لێی توڕه ده‌بێت و گوایا له‌گه‌ڵ كچێكی دیكه‌دا بینیوویه‌تی".
ئه‌و منداڵه ئه‌مریكییه ناوی "مایلا"یه و به توندی له "خۆشه‌ویسته‌كه‌ی" توڕه ده‌بێت له‌سه‌ر ئه‌و كاره‌ی كردوویه‌تی و ئه‌میش له خه‌یاڵی خۆیدا بینیوویه‌تی كه "خیانه‌تی" له‌م كردووه. هه‌ر بۆیه له گرته‌یه‌كی ڤیدیۆییدا كه رۆژی 26/4/2017 له‌سه‌ر تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی " ئینستگرام" بڵاوبووه‌ته‌وه ده‌ڵێت" من "سویر"ـم له باخچه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ كچێكی دیكه بینیووه"، بۆیه زۆر توڕه بووه و ده‌ڵێت ئێستا په‌یوه‌ندی پێوه‌ده‌كه‌م".
دواتر "مایلا" ته‌له‌فۆنه پلاستیكییه په‌مه‌ییه‌كه‌ی هه‌ڵده‌گرێت و به توندی قسه بۆ "سویر" ده‌كات و ده‌ڵێت" ئه‌مه زۆر گه‌مژانه‌یه .... سویر، من تۆم بینی، جارێكی دیكه له‌گه‌ڵی نه‌ڕۆیته باخچه، من تۆم بینی، من زۆر خه‌مبارم".
هه‌روه‌ها ئه‌و منداڵه بچووكه ده‌ڵێت" جارێكی دیكه كاری وانه‌كه‌یت، تۆ خراپی، په‌یوه‌ندییه‌كه‌مان كۆتاییهات، جارێكی دیكه به‌و جۆره قسه‌م له‌گه‌ڵدا نه‌كه‌یت، گوێت لێمه؟ من به راستیمه، جارێكی دیكه به‌و شێوه‌یه قسه‌م له‌گه‌ڵدا نه‌كه‌یت".
دایكی "مایلا" ڤیدیۆكه‌ی له پێگه‌ی ئینستگرام بڵاوكردووه‌ته‌وه و نوسیوویه‌تی"خه‌ڵاتی ئۆسكار بۆ باشترین ئه‌كته‌ری دراما" ئه‌و گرته ڤیدیۆیه‌ش له ماوه‌ی كه‌مترله 3 رۆژدا نزیكه‌ی 210 هه‌زار جار ته‌ماشاكراوه.