به ڤیدیۆ... مۆرینهۆ له پرێمه‌رلیگ نا ئومێد كرا
له گه‌ڕی 35ـه‌مینی خولی نایابی ئینگلیزی، یانه‌ی مانچێسته‌ر یونایتد له نێو یاریگه‌ی خۆی دوو خاڵی له‌ده‌ستدا و هه‌نگاوێك له گه‌یشتن به چامپیۆنزلیگی وه‌رزی داهاتوو دووركه‌وته‌وه.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، 30 نیسانی 2017، یانه‌ی مانچێسته‌ر یونایتد له یاریگه‌ی ئۆڵد ترافۆرد میوانداریی یانه‌ی سوانزی سیتی كرد، یارییه‌كه‌ش به یه‌كسانبوون به گۆڵێك بۆ هه‌رلایه‌كیان كۆتایی هات.
له دوایین خوله‌كی زیادكراوی گێمی یه‌كه‌م، واین روونی له رێگه‌ی لێدانی سزا یانه‌ی مانچێسته‌ر یونایتدی به گۆڵێك پێشخست، به‌مه‌یش رۆنی ژماره‌ی گۆڵه‌كانی به درێسی مان یونایتد گه‌یانده 252 گۆڵ.
دواتر له خوله‌كی 79ـی گێمی دووه‌م سیگۆردسۆن له رێگه‌ی لێدانێكی راسته‌وخۆ ئه‌نجامه‌كه‌ی بۆ سوانزی سیتی یه‌كسانكرده‌وه، به‌مه‌ش ئه‌م یاریزانه ریكۆردێكی تۆمار كرد و به‌شداریی 21ـی گۆڵی یانه‌كه‌ی له‌م وه‌رزه كردووه، ئه‌مه‌ش له‌سه‌ر ئاستی یانه‌كه‌ی ژماره‌یه‌كی پێوانه‌ییه.
مانچێسته‌ر یونایتد له‌م یارییه له خوله‌كی 7 لۆكا شاوی به‌هۆی پێكانه‌وه دیسان له‌ده‌ستدا، به‌مه‌یش ژماره‌ی یاریزانه پێكراوهكانی مانچێسته‌ر گه‌یشته 6 یاریزان كه پێكهاتوون له (رۆخۆ، جۆنز، سمۆلینگ، بایی و ئیبراهیمۆڤیچ).