تره‌مپ نازانێت لێدوانه‌كانى خه‌ريكه شه‌ڕ له‌گه‌ڵ كۆرياى باكوور هه‌ڵده‌گيرسێنن
دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكى ئه‌مريكا ئاگادارى ئه‌وه نييه ئايا لێدوانه‌كانى دژى كۆرياى باكوور سه‌رده‌كێشن بۆ شه‌ڕ له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاته ياخود نا.
K24 – هه‌ولێر:
دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكى ئه‌مريكا ئاگادارى ئه‌وه نييه ئايا لێدوانه‌كانى دژى كۆرياى باكوور سه‌رده‌كێشن بۆ شه‌ڕ له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاته ياخود نا.
له به‌رنامه‌ى بيس زا نيشۆنى تۆڕى سى بى ئێسى ئه‌مريكى, تره‌مپ گوتى: "من نازانم, واته با ببينين"، گوتيشى: ئه‌گه‌ر كۆرياى باكوور تاقيكردنه‌وه‌ى ناووكى ئه‌نجامبدات، "ئاسووده نيم".
هه‌روه‌ها گوتى: تاقيكردنه‌وه مووشه‌كييه‌كانى كۆرياى باكوور به‌ڵگه‌ن له‌سه‌ر رێزنه‌گرتنى كۆرياى باكوور له هاوپه‌يمانه‌كه‌ى كه چينه.
ئه‌وه‌شى گوت: له‌و بڕوايه‌دانيم سه‌رۆكى چين كه پياوێكى به‌ڕێزه، ئه‌ويش دڵخۆش و ئاسووده بێت به‌و كارانه‌ى كۆرياى باكوور.
رۆژى 28ى نيسان/ ئه‌پريڵى 2017, كۆرياى باكوور مووشه‌كێكى باليستى تاقيكرده‌وه, كه له توانايدا هه‌يه ئه‌مريكا بكاته ئامانج و ئه‌وه‌ش نيگه‌رانى ئه‌مريكاى لێكه‌وتووه‌ته‌وه.
له‌و باره‌يه‌وه تره‌مپ له تويته‌ر نووسيى بووى: كۆرياى باكوور رێزى خواسته‌كانى چين و سه‌رۆكه به‌ڕێزه‌كه‌ى ناگرێت و خه‌ريكى ئه‌نجامدانى تاقيكردنه‌وه‌ى شكستخواردووى مووشه‌كييه.