رووسيا گه‌وره‌ترين كه‌شتى فڕۆكه‌هه‌ڵگرى جيهان درووستده‌كات
كه‌ناڵه‌كانى راگه‌ياندنى خۆرئاوا بڵاويانكرده‌وه, رووسه‌كان پلانيان داناوه بۆ ئه‌وه‌ى تا 2030 گه‌وره‌ترين كه‌شتى فڕۆكه‌هه‌ڵگرى جيهان درووستبكه‌ن.
K24 – هه‌ولێر:
كه‌ناڵه‌كانى راگه‌ياندنى خۆرئاوا بڵاويانكرده‌وه, رووسه‌كان پلانيان داناوه بۆ ئه‌وه‌ى تا 2030 گه‌وره‌ترين كه‌شتى فڕۆكه‌هه‌ڵگرى جيهان درووستبكه‌ن.
رۆژنامه‌ى ئيندپێندنتى بريتانى بڵاويكردووه‌ته‌وه, رووسه‌كان به‌رنامه‌يه‌كى تۆكهمهيان داناوه بۆ ئه‌وه‌ى گه‌وره‌ترين كه‌شتى فڕۆكه‌هه‌ڵگر له جيهاندا درووستبكه‌ن و له‌و رێيه‌وه كێبڕكێى ئه‌مريكا بكه‌ن.
به گوێره‌ى پلانه‌كه, رووى ده‌ره‌وه‌ى كه‌شتييه‌كه هێنده‌ى 3 ياريگاى تۆپى پێ ده‌بێت و ژماره‌ى كارمه‌ندانى سه‌ر كه‌شتييه‌كه ده‌گاته 4 هه‌زار كه‌س و هێنده گه‌وره‌يه ته‌نانه‌ت كۆدێكى پۆسته‌ى تايبه‌تى بۆ داده‌نرێت.
ئه‌و كهشتيگهله گه‌وره‌يه ناوى لێنراوه "شتورم"، بڕى 17.5 مليار دۆلارى تێده‌چێت و له توانايدا هه‌يه 90 فڕۆكه‌ى جه‌نگى هه‌ڵبگرێت.
ئه‌مه له كاتێكدايه رووسيا له ئێستادا خاوه‌نى ته‌نيا يه‌ك كه‌شتيگه‌لى هه‌ڵگرى فڕۆكه‌يه به ناوى ئهميراڵ كوزنيتسۆڤ, كه له 1985ه‌وه خراوه‌ته بوارى راژه‌ى سه‌ربازييه‌وه.
