كه‌رتی گه‌شتوگوزار له‌ ده‌ڤه‌ری راپه‌ڕین له‌ پوكانه‌وه‌دایه

وه‌به‌رهێنه‌ران و حكومه‌ت بایه‌خ به‌ گه‌شتوگوزاری راپه‌ڕین ناده‌ن‌

K24 - رانیە

ده‌ڤه‌ری راپه‌رین كه‌ خاوه‌نی چه‌ندین بنه‌مای سروشتییه‌ بۆ په‌ره‌پێدان و بوژاندنه‌وه‌ی كه‌رتی گه‌شتوگوزار، كه‌چی ژماره‌یه‌كی زۆر كه‌م گه‌شتیار سه‌ردانی ئه‌و ناوچه‌یه‌ ده‌كه‌ن، هاووڵاتیان حكوومه‌ت و لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار به‌ كه‌مته‌رخه‌م ده‌زانن له‌ ئاست په‌ره‌پێدانی ئه‌و كه‌رته‌ له‌ ناوچه‌یه‌كەدا و حكوومه‌تیش رۆڵی كه‌رتی تایبه‌ت به‌ لاواز وه‌سف ده‌كات و پسپۆڕانیش هه‌م حكوومه‌ت و هه‌میش كه‌رتی تایبه‌ت به‌ كه‌مته‌رخه‌م ده‌زانن.