پێشانگای رۆژھەڵاتی ناوەڕاست بۆ گەشتوگوزار لە ھەولێر بەڕێوە دەچێت
16وڵات و زیاتر لە 200 كۆمپانیا بەشداری لە پێشانگاكە دەكەن
K24 - ھەولێر
بۆ یەکەمجار پێشانگای رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە هەولێری پایتەخت بە بەشداری 16 وڵات و زیاتر لە 200 کۆمپانیای فڕۆکەوانی و گەشتو گوزار بەڕێوەدەچێت، لە پێشانگاکەدا 7 وڵاتی عەرەبی و 6 وڵاتی ئەوروپی و سێ وڵاتی دیکەی رۆژهەڵاتی ئەوروپا بەشدارن.
لەبارەی پیشانگاکەش مەولەوی جەبار، سەرۆكی دەستەی گەشتوگوزاری هەرێمی كوردستان لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، کردنەوەی ئەو پێشانگایانە بۆ ناساندنی گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستانە بە وڵاتانی دەرەوە.