راهێنه‌ری سێڤییا سووپرایزێكی ترسناكی بۆ ریال مه‌درید ئاماده كردووه
هێشتا هه‌شت رۆژی ماوه بۆ یارییه ئاگرینه‌كه‌ی نێوان ریال مه‌درید و سێڤییا، كه‌چی سامپاولی به لێدوانێكی توند هه‌ڕه‌شه له ریال مه‌درید ده‌كات.
دوای یه‌كسانبوونه‌كه‌ی نێوان سێڤیا و سوسیداد له لالیگای ئیسپانیا، خۆرخی سامپاولی نیگه‌رانی له ئه‌نجامه‌كه ده‌ربڕی و رایگه‌یاند ئێمه قه‌ره‌بووی ئه‌م ئه‌نجامه له نێو یاریگه‌ی سانتیاگۆ بێرنابیۆ ده‌كه‌ینه‌وه.
سامپاولی راهێنه‌ری یانه‌ی سێڤییا له باره‌ی یاریی داهاتوویان به‌رامبه‌ر ریال مه‌درید جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه كه بۆ 3 خاڵی یارییه‌كه ده‌چنه یاریگه‌ی سانتیاگۆ بێرنابیۆ، ده‌شڵێت: به‌ڵێن به هانده‌رانمان ده‌ده‌ین سه‌ركه‌وتن له دژی ریال مه‌درید تۆمار بكه‌ین.
سامپاولی ده‌شڵێت: یاریی داهاتوومان به‌رامبه‌ر ریال مه‌درید واته ده‌ستخستنی بلیتی چامپیۆنزلیگی وه‌رزی داهاتوو، بۆیه هه‌رگیز ئه‌و ده‌رفه‌تانه‌ی به‌رامبه‌ر سوسیداد له ده‌ستماندا، له مه‌درید دووباره‌ی ناكه‌ینه‌وه.
بڕیار له هه‌فته‌ی (37)ـه‌مینی لالیگای ئیسپانیا، كه ده‌كاته 14ـی ئه‌م مانگه كه رۆژی یه‌كشه‌ممه‌یه له یاریگه‌ی بێرنابیۆ ریال مه‌درید میوانداریی سێڤییا بكات.