بارسێلۆنا 5 یاریزانی بۆ گواستنه‌وه‌ ده‌ستنیشان كردووه‌

سه‌رجه‌میان ئه‌ستێره‌ و یاریزانی كاریگه‌ری یانه‌كانیان

دوای ماڵئاواییكردنی بارسێلۆنا له‌ قۆناخی هه‌شتی چامپیۆنزلیگ بۆ دووه‌مجار له‌سه‌ریه‌ك، له‌ هه‌مان كاتدا هه‌ڕه‌شه‌ی له‌ده‌ستدانی لالیگای ئه‌م وه‌رزه‌شی له‌سه‌ره‌، بۆیه‌ یانه‌ كه‌ته‌لۆنیاییه‌كه‌ ده‌رگه‌ی خه‌زینه‌ی خۆی به‌ڕووی چه‌ندان ئه‌ستێره‌ی گه‌وره‌دا كردۆته‌وه‌.

رۆژنامه‌ی ئیلمۆندۆ دیپۆرتیڤۆی كه‌ته‌لۆنیا له‌ چاپی ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 6 ئایاری 2017، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ كردووه‌ كه‌ بارسێلۆنا 5 یاریزانی خستۆته‌ سه‌رووی هه‌موو ئامانجه‌كانی كه‌ پێكهاتوون له‌م یاریزانانه‌ی خواره‌وه‌ كه‌ هه‌ریه‌كه‌یان له‌ شوێن و هێڵێكی جیاوازی یاریگه‌ یاری ده‌كه‌ن.

فلیپی كۆتینهۆی هێرشبه‌ری به‌رازیلی 24 ساڵانی یانه‌ی لیڤه‌رپوول
فلیپی كۆتینهۆی هێرشبه‌ری به‌رازیلی 24 ساڵانی یانه‌ی لیڤه‌رپوول
هیكتۆر بێلێرینی ته‌مه‌ن 22 ساڵه‌ی لای راستی یانه‌ی ئارسێناڵ كه‌ پێشتر له‌ ئه‌كادیمیای بارسێلۆنا پێگه‌یشتووه‌
هیكتۆر بێلێرینی ته‌مه‌ن 22 ساڵه‌ی لای راستی یانه‌ی ئارسێناڵ كه‌ پێشتر له‌ ئه‌كادیمیای بارسێلۆنا پێگه‌یشتووه‌
ماركۆ ڤیراتی ناوه‌ڕاستكاری ئیتاڵی 24 ساڵانی یانه‌ی پاریس سانجێرمان
ماركۆ ڤیراتی ناوه‌ڕاستكاری ئیتاڵی 24 ساڵانی یانه‌ی پاریس سانجێرمان
سیۆ هێرناندێزی به‌رگریكاری 19 ساڵانی لای چه‌پی یانه‌ی ئالاڤێس
سیۆ هێرناندێزی به‌رگریكاری 19 ساڵانی لای چه‌پی یانه‌ی ئالاڤێس
جیرارد دیۆلۆفیۆی هێرشبه‌ری 22 ساڵان كه‌ ئێستا له‌ ئێڤه‌رتۆنه‌وه‌ به‌شێوه‌ی خواستن یاری بۆ میلان ده‌كات
جیرارد دیۆلۆفیۆی هێرشبه‌ری 22 ساڵان كه‌ ئێستا له‌ ئێڤه‌رتۆنه‌وه‌ به‌شێوه‌ی خواستن یاری بۆ میلان ده‌كات