جیاوازییه‌كی گه‌وره له نێوان یاریزانه یه‌ده‌گه‌كانی ریال مه‌درید و بارسێلۆنادا هه‌یه
به ئامار و داتا بزانه كامیان سوودیان زیاتر بووه
رۆژنامه‌ی ماركای ئیسپانیا، شیكارییه‌كی وردی بۆ هێڵی زه‌خیره‌ی یانه‌كانی بارسێلۆنا و ریال مه‌درید كردووه و ده‌ركه‌وتووه كه یاریزانه یه‌ده‌گه‌كانی ریال مه‌درید كاریگه‌رتر و به‌سوودترن.
ئاماری یاریزانه یه‌ده‌گه‌كانی ریال مه‌درید
16243 خولهك یارییان كردووه
48 گۆڵیان كردووه
37 ئه‌سیستیان هه‌بووه
444 جار یاریزانی به‌رامبه‌ریان بڕیوه
389 تۆپیان بۆ نێو ناوچه‌ی سزای به‌رامبه‌ر هه‌ڵداوه
ئاماری یاریزانه یه‌ده‌گه‌كانی بارسێلۆنا
12853 خولهك یارییان كردووه
27 گۆڵیان كردووه
19 ئه‌سیستیان هه‌بووه
235 جار یاریزانی به‌رامبه‌ریان بڕیوه
147 تۆپیان بۆ نێو ناوچه‌ی سزای به‌رامبه‌ر هه‌ڵداوه
ئاماره خراپه‌كانی یاریزانه یه‌ده‌گه‌كانی بارسێلۆنا له‌م وه‌رزه به زیان بۆ سه‌ر یانه كه‌ته‌لۆنیاییه‌كه شكاوه‌ته‌وه، به‌وپێیه‌ی بارسا دووه‌م وه‌رزه له‌سه‌ریه‌ك له قۆناخی هه‌شتی چامپیۆنزلیگ ماڵئاوایی ده‌كات و له لالیگاش ئه‌گه‌ر ریال مه‌درید 4 یاری داهاتووی خۆی بباته‌وه ده‌بێـته پاڵه‌وان و بارسێلۆنا به‌ده‌ستی به‌تاڵ ماڵئاوایی له 2 ناسناوی نێوخۆیی و ئه‌ورووپی ده‌كات.